كوردى

گەنجێک لە یانەیەکی شەوانەی کالیفۆرنیا 12 کەسی کوشت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

لە یانەیەکی شەوانەی کالیفۆرنیا بەهۆی رووداوێکی تەقەکردنەوە 12 کەس کوژران و 22 کەسی دیکەش برینداربوون، کە یەکێک لە کوژراوەکان جێگری بەرپرسی پۆلیسی شارەکەیە. 

رووداوەکە لە شاری ساوسەند ئۆکس لە باشووری ویلایەتی کالیفۆرنیا روویدا، کاتێک کە گەنجێک خۆی کرد بە ناو یانەیەکی شەوانەدا و تەقەی لە خەڵکی ناو یانەکە کرد.

بەپێی دوایین زانیاری پۆلیس، تەقەکەرەکە بەناوی “ئیان داڤید لۆنگ” تەمەنی 28 ساڵ و پێشتر سەرباز بووە، پێدەچێ خۆی کوشتبێت نەک بە گوللەی پۆلیس کوژرابێت. ئەو سەربازە پێشتر لە ئەفغانستان شەڕی کردووە، گوماندەکرێ نەخۆشی دەروونی هەبووبێت.

بڕیاربوو لەو یانەیەی کە تەقەکردنەکە روویدا ئاهەنگێک بەڕێوەبچێت و لە کاتی رووداوەکەشدا نزیکەی 200 کەس ئامادەبوون.

ساڵانە سەدان رووداوی تەقەکردن لە ئەمریکا روودەدەن و هەزاران کەسیش بەو هۆیەوە دەکوژرێن. ئەوەش نیگەرانیی زۆری لای هاووڵاتییانی ئەمریکا دروستکردووە، بەشێکی بەرچاویشیان داوای سنووردارکردنی مافی هەڵگرتنی چەک دەکەن. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك