كوردى

ناکۆکی لایەنەکان هەشت وەزارەتی حکومەتی عێراقی بەبێ وەزیر هێشتووەتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – بەغدا

هەشت وەزارەتی عێراق هێشتا بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن و وەزیرەکانیان لە پەرلەمان دەنگیان لەسەر نەدراوە. ناکۆکی و رێکنەکەوتنی شیعە، سوننە و کورد لەنێو خۆیاندا رێگرە لەبەردەم دانانی وەزیرەکان.

فراکسیۆنی پارتی دەڵێت، وەزارەتی سێیەم بۆ پارتیی دیموکراتی کوردستان یەکلابووەتەوە و نەوزاد هادی پۆستەکە وەردەگرێت. بەڵام یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش چاوی لەوەیە پۆستی وەزارەتی داد وەربگرێت.

لەنێو شیعەش وەزیری ناوخۆ بەهۆی ناکۆکی فەتح و سائیروون دانەنراوە. فەتح جەخت لە دانانی فالح فەیاز دەکاتەوە و سائیروونیش رەتیدەکاتەوە. 

لەنێو لایەنە سوننەکانیش ناکۆکی لەبارەی پۆستی وەزیری بەرگریی هەیە و هێشتا هیچ کەس بۆ ئەو پۆستە یەکلانەبووەتەوە.

پێشتر پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر عادل عەبدولمەهدی و 14 وەزیری وەزارەتەکەی دا و پەسندیکردن، بەڵام هێشتا وەزارەتەکانی داد، ناوخۆ، بەرگری، کۆچ و کۆچبەران، پلاندانان، رۆشنبیری، خوێندنی باڵا و پەروەردە بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك