كوردى

ئەمریکا: هەنگاوەکانمان کاریگەری گەورەیان لەسەر تاران هەبووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- هەولێر 

راوێژکارێکی باڵای وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دەڵێت، هەوڵەکانی واشنتن بۆ کەمکردنەوەی فرۆشتنی نەوتی ئێران لە بازاڕەکانی جیهان، ئەنجامی باشیان هەبوون. 

برایەن هووک، بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند: پێش ئەوەی لە ئایاری رابردوو ئەمریکا لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی بکشێتەوە، ئێران رۆژانە 2.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی دەرەوە دەکرد، بەڵام ئێستا تەنیا 1.6 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە دەکات، لە داهاتووشدا ئەم بڕە کەمتر دەبێتەوە. 

بەهۆی ئەوەی ئێران نەچووە ژێر باری 12 خواستەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمریکا قۆناخی دووەمی گەمارۆکانی بەسەر ئێراندا سەپاندووە، کە زیاتر خۆی لە گەمارۆخستنە سەر کەرتی نەوت و سیستەمی بانکی ئەو وڵاتە دەبینێتەوە.

راوێژکارە باڵاکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ کەمبوونەوەی نەوتی ئێران لە بازاڕەکاندا، واشنتن لەگەڵ وڵاتانی دیکەی بەرهەمهێنەری نەوت کاریکردووە بۆ زیاترکردنی بەرهەمیان، ئەم هەوڵەش ئەنجامی هەبووە و ئێستا وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی زیادە رەوانەی دەرەوە دەکەن. 

ئەمریکا، پێشتر ھەڕەشەی لەهەموو ئەو کۆمپانیایانەش کردووە کە دەیانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێران پەرەپێبدەن، لەو کاتەوە تائێستا چەندین کۆمپانیا لەبواری جیاوازەوە دەستیان لەکارەکانیان لە ئێران هەڵگرتووە و ئەو وڵاتەیان جێهێشتووە.

نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران جەختیشی کردەوە لەوەی “ئێران گەورەترین دەوڵەتی سپۆنسەری تیرۆرە لە جیهاندا و هۆکاری سەرەکی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە… لە ساڵی 2013ـەوە تاران 16 ملیار دۆلاری بۆ هێزە نزیکەکانی لە سووریا، عێراق، یەمەن، لوبنان و کەرتی غەززەی فەلەستین دابینکردووە”. 
 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك