كوردى

دولۆفیۆ له‌به‌ر مێسی ناگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

جیرارد دولۆفیۆ، یاریزانی یانه‌ی واتفۆردی ئینگلیزی دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌و ئاره‌زوو ناكات جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ بارسێلۆنای ئیسپانی له‌ ئاینده‌دا. هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و بڕیاره‌شی بۆ لیۆنێل مێسی گه‌ڕانده‌وه‌.

 دولۆفیۆ له‌ میانی لێدوانێكیدا، گوتی “گوشاره‌كان له‌ بارسێلۆنا زۆربوون، به‌هۆی بانگكردنم له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ر به‌ مێسی تازه‌”. هه‌روه‌ها گوتیشی “به‌شداریكردنم وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ ئه‌سته‌م بوو، رۆژنامه‌كان رۆڵیان له‌و گوشاره‌ زۆرانه‌ له‌دژم هه‌بوو، بانگكردنم به‌ مێسی تازه‌، بۆ یاریزانێكی بچووك، بۆ به‌راوردكردنی به‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ باش نییه‌”.  

دولۆفیۆ هه‌روه‌ها گوتی “من یاریزانێكی پێشووم له‌ بارسێلۆنا، به‌ڵام شێوازی یاریكردنم له‌ ریال مه‌درید و مانچێسته‌ر سیتی نزیكتره‌، هه‌رگیز جارێكی دیكه‌ ناگه‌ڕێمه‌وه‌ بارسێلۆنا، پێشتر دووجار هه‌وڵم داوه‌، كه‌ له‌و دوو ئه‌زموونه‌ شكستمهێنا، بڕیارمدا بۆ جاری سێیه‌م نه‌گه‌ڕێمه‌وه‌، مرۆڤ نابێ 3 جار هه‌مان هه‌ڵه‌ بكاته‌وه‌”.

ئه‌و یاریزان دووپاتیكیشیكرده‌وه‌ كه‌ بانگكردنی به‌ “مێسی تازه‌” زۆرترین گوشاری له‌سه‌ر دروستكردووه‌و گوتی “ئه‌وه‌ كاریگه‌ری به‌سه‌ر ئاستی هونه‌ریمه‌وه‌ هه‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی من لێره‌ له‌ واتفۆرد هه‌ست به‌ دڵخۆشی ده‌كه‌م، باشترین ئاستم له‌ خولی ئینگلیزی بوو، ئه‌وكاته‌ی له‌ ریزه‌كانی ئێڤێرتۆن بووم”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك