كوردى

په‌رله‌مانی‌ عیراق پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێ ده‌كات

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

November 10, 2018 at 10:52 am

كه‌ركوك/ته‌موزی 2017، بازاری شاره‌كه‌ نزیك قه‌ڵای كه‌ركوك فۆتۆ: بنار سه‌ردار

كه‌ركوك ناو

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عیراق له‌ دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، پرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان تاوتوێده‌كات، كه‌ بڕیاره‌ مانگی كانونی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت.

به‌گوێره‌ی‌ كارنامه‌ی دانیشتنی ئاسایی ژماره‌ی‌ (12)ی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی‌ عیراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10-11، گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی‌ لیژنه‌ هه‌میشه‌ییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ده‌كرێت.

به‌گوێره‌ی‌ كارنامه‌كه‌، دانیشتنه‌كه‌ كاتژمێر 1ی‌ پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستپێده‌كات.

دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پەرلەمانی عیراق لە دانیشتنی 5-2ی ئەمساڵ، لە بڕیارێكدا حكومەتی ناوەندی پابەند كرد بە دانانی وادەیەكی نوێ‌ بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بە مەرجێك لە كۆتایی ئەمساڵ تێنەپەڕێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، بڕیاریدا بە دیاریكردنی 22-12ی ئەمساڵ بۆ بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

پێناچێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌واده‌ی‌ دیارییكراوی‌ خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌ی ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12ی‌ ئایاری‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌دوای‌ خۆیدا هێنا و سڕكردنی كاره‌كانی‌ ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌.

پێكهاته‌كانی كه‌ركوك له‌ خولی سێیه‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، سه‌ره‌تای ئازاری ئه‌مساڵ رێككه‌وتن له‌سه‌ر سێ خاڵ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ له‌‌مساڵدا، له‌ نێویاندا پێداچونه‌وه به‌ تۆماری ده‌نگده‌ران، دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كانی كه‌ركوك.

دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 13 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانه‌وه‌ له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له‌ نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.

وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دیاریكرا

كه‌ركوك/ته‌موزی 2017، بازاری شاره‌كه‌ نزیك قه‌ڵای كه‌ركوك فۆتۆ: بنار سه‌ردار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك