كوردى

لە وان لێکۆڵینەوە لە گردی زەرناک دەستپێدەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – وان 

بڕیارە  لێكۆڵینه‌وه‌ی رووكاری له‌سه‌ر (گردی زه‌رناك) بكرێت كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باكووری شارۆچکەی ئه‌رجیشی سه‌ر به‌ پارێزگای وان لە باکووری کوردستان.

ئەو ناوچەیە وه‌ك یه‌كه‌مین نموونه‌ی ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی مۆدێرن له باکووری کوردستان ده‌خه‌مڵێندرێت كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ دوو هه‌زار و 600 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە و له‌ سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی 270 هێكتار زه‌وی بنیادنراوه‌. 

ئه‌ركان كۆنیار، به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسی و مێژوویی وان دەڵێت: “بۆیه‌كه‌مینجار له‌ سەدەی 19 دۆزراوەته‌وه‌ و له‌ میدیاكاندا باسکراوە، به‌ڵام له‌ ساڵی 1950ـی سه‌ده‌ی رابردوو خراوەتە‌ لیستی شوێنه‌وارناسییه‌وه‌. سەرەتا وەک شاری ئورارتییەکان ناسراوە. دواتر لەلایەن مامۆستاکانمانەوە ئاماژە بەوەدرا کە دەکرێت مێژووەکەی زۆر لەوە کۆنتربێت کە ئەویش سەردەمی پەرس یان هەلەنستیک-ـە”.

ئه‌م شاره‌ مێژووییە کە به‌سه‌ر ده‌ریاچه‌ی وان و شارۆچكه‌ی ئه‌رجیشدا ده‌ڕوانێت، له‌ رێگەی مانگی ده‌ستكردیشه‌وه‌ ده‌بیندرێت. درێژیەکەی نزیكه‌ی دوو كیلۆمه‌تر و نیوە و پانیەکەشی یه‌ك كیلۆمه‌تر و نیوه. بەگوێرەی فراوانی پانتایی شارەکە مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت 70 هه‌زار كه‌س له‌و شاره‌دا ژیابێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی شوێنه‌وارناسی و مێژوویی وان دەڵێت: “گردی زەرناکی شوێنێکی نیشتەجێبوونی دەگمەنە. لە ناوچەکە لە راستیدا لە رۆژهەڵاتی نزیک، لە یۆنان و جیهانی رۆژئاوا نموونەی هاوشێوەی نییە. چەند نموونەیەکی بچووکتر لەمە هەیە، بەڵام شارێک کە هاوشێوەی ئەمە لەسەر رووبەری 250 بۆ 270 هێکتار دامەزرابێت، نموونەی نەدۆزراوەتەوە. لەبارەی ئەم شارە کە خاوەن مێژوویەکی 2500-2600 ساڵییە، کە لەلایەن کێ و بە چ مەبەستێک دامەزراوە، بۆچونی جیاواز هەیە”.  

لەبارەی مێژووی ئەم شارە بۆچوونی جیاواز هەیە، هێشتا بەتەواوەتی نازانرێت لەلایەن کێ و بۆ چ مەبەستێک بنیادنراوە. 

بەگوێرەی هەندێک لە سەرچاوەکان ئەم شارە لەلایەن ساسانییەکانەوە دروستکراوە، هەندێک سەرچاوەش دەڵێن، لە سەردەمی رۆمادا بۆ مانەوەی سەربازانی رۆما دامەزراوە. بۆ زیاتر تیشکخستنەسەر مێژووی ئەو شارە دێرینە پلان بۆ ئه‌وه‌ دانراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی رووكاری له‌سه‌ر گردی زه‌رناكی بكرێت.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك