كوردى

سۆزیار: ده‌مه‌وێ ببمه‌ پاڵه‌وانی ئاسیا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

سۆزیار سابیر، یاریزانى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى وه‌رزشیى سلێمانى، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێز له‌ كوردستان پێشكه‌وتووه‌ به‌هۆى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین خول و پاڵه‌وانیه‌تى له‌ سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق.

تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌ى سلێمانى، خاوه‌نى چه‌ندین كچه‌ یاریزانى به‌توانایه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، كه‌ دواڕۆژێكى باش چاوه‌ڕوانى ئه‌و یاریزانانه‌ ده‌كات، یه‌كێك له‌و كچه‌ یاریزانانه‌ش سۆزیار سابیره‌، كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ یانه‌ى سلێمانییه‌وه‌ ببێته‌ پاڵه‌وانى عێراق و ئاسیا.

سۆزیار سابیر، له‌و باره‌وه‌ به‌ (رووداوى وه‌رزشی) گوت “ئاستى یارى تۆپى سه‌رمێز له‌ كوردستان به‌ره‌و پێشچووه‌، به‌تایبه‌تى به‌مدواییانه‌ به‌هۆى كردنه‌وه‌ى چه‌ندین خول و پاڵه‌وانیه‌تى له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، به‌ڵام ده‌بێت زیاتریش به‌ره‌وپێش بچێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ به‌رده‌وام خول و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانى یارییه‌كه‌ له‌ شاره‌كانى كوردستان بكرێنه‌وه‌، یاریزانانیش پێویستیان به‌وه‌یه‌ به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان بكه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ى كوردستان و له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی”. سۆزیار هه‌روه‌ها گوتی “جگه‌ له‌وه‌ش گرنگیدان به‌ یاریزانى لاو و لایه‌نى ئافره‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكى یانه‌كانه‌وه‌ هه‌نگاوێكی زۆر پێویسته‌”.

ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ی تێنسی سه‌رمێزی یانه‌ی سلێمانی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ گرفتى ئه‌و یارییه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ له‌ كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گرنگى به‌ یارییه‌ تاكییه‌كان نادرێت له‌چاو یارییه‌كانى دیكه‌ “نه‌بوونى بودجه‌ى پێویست بۆ كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانیه‌تى زیاتر، گه‌وره‌ترین گرفتی به‌رده‌م ئه‌م یارییه‌یه‌، هه‌روه‌ها نه‌بوونى یاریگایه‌كى باشیش له‌ كوردستان گرفتێكی سه‌ره‌كی دیكه‌ی یاری تێنسی سه‌رمێزه‌”. 

ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌، كه‌ دوای ماوه‌یه‌ك دابڕان له‌ یارییه‌كه‌ به‌هۆی قوتابخانه‌ و خوێندنه‌وه‌، ئێستا ده‌ستی به‌ مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانی خۆی كردووه‌ته‌وه‌، گوتى “خه‌ون و ئاواتم ئه‌وه‌یه‌ بگه‌مه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و به‌شدارى بكه‌م له‌ پاڵه‌وانیه‌تى عه‌ره‌ب و ئاسیا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم ببمه‌ پاڵه‌وانی ئه‌و خول و پاڵه‌وانیه‌تییانه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك