كوردى

لە فەرەنسا یادی 100 ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی دەکرێتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – فەرەنسا 

لە 11ـی ئەم مانگە، یەک سەدە بەسەر کۆتاییهاتنی جەنگی یەکەمی جیهانی تێدەپەڕێت، بۆ یادهێنانەوەی ئەو جەنگە و لەبیرنەکردنی قوربانییەکانیش، لە فەرەنسا رێوڕەسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

هەرێمی ڤێرتوی باکووری رۆژهەڵاتی فەرەنسا، پێش 100 ساڵ گۆڕەپانی جەنگێکی خوێناوی بوو لەنێوان فەرەنسا و ئەڵمانیا.

ئێستا لە هەر 100 مەترێکی هەرێمی ڤێرتو: گۆڕستانێک، مۆنیومێنتێک یان پەیکەرێک بۆ لەبیرنەکردنی قوربانییانی ئەو شەڕە دروستکراوە، بۆ ئەوەی ئەو سەربازانەی لە شەڕەکەدا کوژراون، لەبیرنەکرێن.

لە یەکێک لە گۆڕستانەکانی هەرێمەکە حەوت هەزار و 540 سەربازی ئەڵمانی نێژراون. رۆژانە گەنج و پیر سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن و ئەوانەی بەتەمەنن زیاتر دەترسن لەوەی جەنگی سێیەمی جیهانی رووبدات.

خوێن و ئاو لە هەرێمەکە تێکەڵ بە یەکدی بوون و گیایان سەوز کردووە، ئێستا سەرباز و چەک لەو ناوچەیەن، بەڵام نەک بۆ شەڕ، بەڵکو بۆ رێوڕەسمی 100 ساڵەی کۆتاییهاتنی جەنگی سێیەمی جیهانی.

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك