كوردى

پارتی ئەم هەفتەیە بەربژێری سەرۆکایەتی حکومەت دەستنیشاندەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

ئەو لایەنە سیاسییانەی دەیانەوێت بەشداری کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن چاوەڕوانی شاندی دانووستاندنکاری پارتی دەکەن وەکو براوەی یەکەمی هەڵبژاردن و، پارتیش ئەم هەفتەیە بەربژێری سەرۆکایەتی حکومەت دەستنیشاندەکات.

چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا دانووستاندنەکانی نێوان لایەنەکان دەستپیبکات، یەکەم کۆبوونەوەی پارتی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت وەک براوەی دووەمی هەڵبژارن، یەکێک لەو ئەگەرانەی لە بەردەستدان بچووککردنەوەی کابینەی نوێی حکومەتە.

ئاراس حەسۆ میرخان، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوودا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆدەبێتەوە و بەفەرمی بەربژێری سەرۆکایەتی حکومەت دیاریدەکەین و دەستدەکەین بە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنەکانی دیکە.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی باسی لەوە کرد؛ بچووککردنەوەی هەیکەلی حکومەت یەکێکە لە ئەگەرەکان، بەڵام دەبێت لیژنەیەکی تایبەتی بۆ پێکبهێندرێت بۆ ئەوەی بە پلان وەزارەت و دەستەکان کەمبکرێنەوە، بەڵام تائێستا بڕیار  لەبارەی چۆنییەتی بچووککردنەوەکە نەدراوە.

یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ بە فەرمی رایانگەیاندووە، بەشداری لە کابیینەی نۆیەمی حکومەتی ناکەن، بەڵام لایەنەکانی دیکە چاوەڕوانی شاندی دانووستاندنکاری پارتی دەکەن.

عەبدولرەزاق  شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەبارەی پرسی چۆنیەتی بەشداریکردنی گۆڕان یان بەشداری نەکردن، چاوەڕوانی شاندی دانووستاندنکاری پارتی دەکەن، “بۆچوونی ناخۆی گۆڕان وەردەگرین و دوای ئەوەی بۆچوونەکانمان زانی، جڤاتی نیشتمانی کۆدەبێتەوە و بڕیاری خۆی لەو بارەوە دەدات”.

پێشتریش سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، هیچ پرسێک لەبارەی چۆنییەتی بەشداریکرن و بچووکردنەوەی حکومەت و دابەشکردنی پۆستەکان قسەی فەرمی لەبارەوە نەکراوە و، هەڵگیراون بۆ گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت.

30 مانگی رابردوو ئەنجوومەنی دادوەری ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسندکرد، 6ـی ئەم مانگەش پەرلەمان کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی رێککەوتن لەسەر پۆستەکان، دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵنەبژێردرا و کۆبوونەوەکە بەکراوەی مایەوە.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك