كوردى

پەرلەمانتارانی کورد هەوڵی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان دەدەن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا پێکدەهێنن، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتیش دەڵێت، بۆ هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان، سبەی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆدەبینەوە، هەموو هەوڵێکیش دەدەین هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان بخرێتە سەر بودجەی ساڵی 2019.

هەدار زوبێر، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە میانی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەبارەی کێشە و گرفتەکانی بەردەم هاوتاکردنی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی رایگەیاند: “دوای ئەوەی لە 16-4-2018 خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی بە ژمارە 26 دەکرد، بۆ ئەوەی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق هاوتابکرێت و بخرێتە سەر حکومەتی ئیتحادی، پاشان حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری لەسەر ئەو بڕیارە کرد، بەبێ گەڕانەوەش بۆ ئە بڕیارەی پەرلەمان، بەپێی ماددە 132 لە دەستوور دەتوانین کار لەسەر ئەو بابەتە بکەین، کە لە دەستووردا حکومەتی عێراق پابەندکراوە ماف و ئیمتیازاتی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی بدات”.

هەدار زوبێر، دەڵێت: “دوای ئەو هەوڵانە لیژنەیەکی شەش کەسیمان لە نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق پێکهێناوە، کە نوێنەری هەموو لایەنەکانی تێدایە، جیا لە لایەنێک نەبێت ئەویش بە هۆکاری سیاسی، بۆ ئەوەی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان هاوتابکەین، بە مووچەی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی عێراق”.

پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق دەشڵێت: “بەپێی سیستەمی بایۆمەتری پێداچوونەوەی بە لیستی مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون و زیندانیانی سیاسی هەرێمی کوردستان کراوە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی خاوێن و بێ کەموکوڕیی ئامادە کردووە، هەر پارێزگایە و بە جیا ناوەکانی خستووەتە بەردەم حکومەتی ئیتحادی، ئەگەر بچووکترین گومانیان لەسەر ئەو لیستە هەبێت، ئێمە ئامادەین بۆ ئەوەی لیژنەیەک پێکبهێنن و بێن و وردبینی لە ناوی کەسوکاری شەهیدان و قوربانیان بکەن، ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە، ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشکەشی بەغدای کردووە، ناوی سەرجەم کەسوکار یان وارسی شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی تێدایە”.

هەدار زوبێر، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەو لیژنەیەی پێکیانهێناوە، بڕیارە سبەی یەکشەممە 11-11-2018  بۆ ئەو مەبەستە “لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبینەوە، ئەوەی لە تواناماندا بێت هەوڵبدەین پێش پەسندکردنی بودجە ئەو بابەتە لە بودجەدا جێ بکەینەوە، هەرچەند ئەمە بە سەخت دەبینم رەنگە ئەمساڵ نەکرێت، بەڵام تاوەکو پێمان بکرێت هەوڵی خۆمان دەدەین”.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك