كوردى

ئەردۆغان هەڕەشەی رووخاندنی قەندیل و شەنگال بەسەر پەکەکەدا دەکات

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – ئه‌نقه‌ره‌ 

سه‌رۆككۆماری توركیا به‌رده‌وامه‌ له‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی درێژه‌پێدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ باشووری كوردستان و ده‌ڵێت ”به‌رده‌وامین له‌به‌ره‌وپێشچوون بۆ رووخاندنی قه‌ندیل و شنگال به‌سه‌ر تیرۆریستاندا”. 

له‌ رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی 80ـه‌مین ساڵیادی كۆچی دواییكردنی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوورك، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی ئه‌م وڵاته‌دا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌شكرد.

لە بەشێکی گوتارەکەیدا تیشكی خسته‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ و گوتی: “زۆرباش دەزانین ئەوانەی کە بە رووکەش پەکەکەی قەندیل بە رێکخراوی تیرۆریستیی دەناسێنن و خەڵاتیان لەسەر دادەنێن، لە پشتەوە چۆن لەگەڵ هەمان تیرۆریستاندا کاردەکەن. بە خاپوورکردنی دانە بەدانەی حەشارگەکانی تیرۆریستان لە باکووری عێراق، بەردەوامین لە بەرەوپێشچوون بۆ رووخانی قەندیل و شنگال بەسەر تیرۆریستاندا”.

ئەردۆغان هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات و هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ نوێكرده‌وه‌ و گوتیشی “هەست بەوەدەکەین کە خوشک و برا سوورییەکانمان لە رۆژهەڵاتی فورات بە چ شێوەیەک لەژێر چنگی رێکخراوی تیرۆریستییدا دەناڵێنن. لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا ئەو ستەملێکراوانەی ئەم ناوچەیەش بە دڵنیایی و ئارامیی دەگەیێنین”.

له‌باره‌ی رووداوی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی یه‌كێك له‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا له‌ شه‌مزینان سه‌رۆككۆماری توركیا رایگەیاند، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگای ته‌قه‌مه‌نی له‌ جۆڵه‌مێرگ تاوه‌كو ئێستا چوار کوژراو و نزیكه‌ی 20 بریندار هه‌ن‌. 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك