كوردى

نۆ کەس بەهۆی ئاگری دارستانەکانی کالیفۆرنیا گیانیان لەدەستدا

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوەی ویلایەتی کالیفۆرنیا زیانی گیانی و مادیی بەرچاویان بە دوای خۆیاندا هێناوە. بەگوێرەی ئامارەکانی پۆلیسی ئەو ویلایەتەش لانیکەم نۆ کەس بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئاگرەکە جگە لە زیانی گیانی، زیانی ماددی زۆریشی بە ناوچەکە گەیاندووە: شەش هەزار و 713 ئاوەدانی لە ناویاندا شەش هەزار و 453 خانوو و 260 شوێنی بازرگانی زیانی زۆریان پێگەیشتووە و بە تەواوی وێران بوون. 

هەڵکردنی رەشەبا کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکەی لە چەند شوێنێک سەختتر کردووە؛ لەو شوێنانەش کە کەشوهەوا یارمەتیدەر بێت، تیمەکان هەوڵدەدەن زووتر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن. 

داریل ئۆسبی، بەرپرسی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئەنجلۆس دەڵێ “لەم کاتەدا هەڵسەنگاندنی ئێمە ئەوەیە: زیاتر لە 50 هەزار دۆنم زەوی سووتاوە و بەردەوامیشە. ژمارەیەکی زۆر لە ئاوەدانییەکان زیانیان پێگەیشتووە. ناتوانین لەم کاتەدا بە ژمارە پێتان بڵێین. وەکو دەبینن رەشەبا هێواشتر بووە و ئەمەش دەرفەت دەدات بە ئاگرکوژێنەوەکانمان تاوەکو ئەمشەو پشوویەک بدەن و دواتر بەردەوام بن لە پاراستنی ئاوەدانییەکان”. 

ئاگرکەوتنەوەکان هەروەها زیانی زۆریان بە سرووشتی ئەو ناوچانە گەیاندبوو، کە بە جوانی سرووشتەکەی و دەرکەوتنی هەر چوار وەرزەکە تێیدا بەناوبانگ بوون.

پاتریک ئۆستن، دانیشتووی پارادایس دەڵێ “ئێرە زۆر جوان بوو، درەختی زۆری لێبوو. راهاتبووین هەرچوار وەرزەکەمان هەبوو، هەموو وەرزەکان لێرە دیار دەبوون: بەهار، پاییز، زستان. کە منداڵ بووم هەموو ساڵێک لە کانوونی دووەمدا بەفر دەباری. ئێستا وەکو جاران نابێت بۆمان؛ بەڵام ئێرە زۆر جوان بوو”.

لەگەڵ ئەوەی تیمەکانی ئاگرکوژینەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگر و رزگارکردنی دانیشتووانی ئەو ناوچانەن، لێکۆڵینەوەکان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوە و هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە بەردەوامن. 
 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك