كوردى

کتێبێکی تایبەت بە ژنان بەرلە چاپکردن سەرنجی خوێنەران ڕادەکێشێ

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

کتێبی “کچەکانی بەر پەنجەرە” لە نووسینی کچێکی گەنجی خەڵکی سلێمانی و دانیشتووی هەوڵیرە بەناوی مەلەک محەمەد، کە تایبەتە بە پرسی ژنان و بە شێوەیەکی ئەدەبی نووسراوە و فایلی “PDF” بڵاو کراوەتەوە، خوێنەرێکی زۆر هەبووە.

 

لەمبارەوە مەلەکە محەمەد نووسەری کتێبی “کچەکانی بەر پەرنجەرە” بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “ئەم کتێبە بە شێوازێکی ئەدەبی نووسراوە و باسی هاندانی کچان و ژنانە بۆ نووسین و ژیان لە کۆمەڵێک کورتە نامەی سەرنجڕاکێش پێکهاتووە”.

 

زیاتر لەبارەی خۆیەوە گوتی: “ناوم مەلەکە، نۆزدە سالم، خەڵکی شاری سلێمانیم و لە هەولێر نیشتەجێم. خوێندکارم لە کۆلێژی پەروەردە. کتێبێکم نوسیووە لەسەر کچان و هاندانیان بەرەو کاری باشتر و باوەڕ بەخۆبوونیان بە شیوەیەکی سادە، هەتا بتوانن ئاسان لێی تێبگەن”.

 

ئاماژەی بەوەش کرد: “هاوڕێکانم هاندەری سەرەکیم بوون بۆ سەرکەوتنم تاوەکوو لەم تاعوونە سەختە بێمە دەرەوە، من دوور لە ساڵانی تر ئیستا شتێکم هەیە بۆی بژیم و ئەمەوێ وشیارکردنەوە و باوەڕ بەخۆبوونی خانمانی کورد زیاتر بکەم”.

 

ئەم کتێبە کە سەرەتای دەسپێکی نووسینی ئەم خانمە بەهرەدارەیە، لە 62 لاپەڕە پێکهاتووە و بە شێوەی “PDF” بڵاو کراوەتەوە، بە گوتەی خودی نووسەر هەرچەند تا ئێستا نەبووەتە کتێبی کاغەزی، بەڵام لەبەر گرنگیی ناوەرۆکەکەی لە ئاستی پەیج و سایتەکاندا زۆر بڵاو کراوەتەوە و پێشوازییەکی زۆری لێکراوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك