كوردى

كتێبێكی نوێ له‌باره‌ی ئه‌ته‌كێت و پڕۆتۆكۆل بڵاو كرایه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

 

نوێترین كتێب له‌سه‌ر ئه‌ته‌كێت و پڕۆتۆكۆڵ له‌لایه‌ن نوسه‌رێكى كرورده‌وه‌ خرایه‌ ناو كتێبخانه‌ى كوردیه‌وه‌.

 

نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، رەسول ساڵح كه‌ كاری نووسین و ئاماده‌كردنى بۆ كتێبه‌كه‌ كردووه‌ به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: ”كتێبه‌كه‌ له‌ دووبه‌ش پێكهاتووه‌، كه‌ له‌ ١٧٦ لاپه‌ڕه‌یه‌ و  به‌شی یه‌كه‌م بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ئه‌ته‌كێت له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ به‌ ژیانی رۆژانه‌، بۆنه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رمییه‌كان و چۆنیه‌تی هه‌ڵسوکەوت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت“.

 

هه‌روه‌ها گوتیشى: ”هاوكات به‌شی دووه‌م به‌ ناوونیشانی پڕۆتۆكۆڵ باس له‌ چۆنیه‌تی ڕێكخستنی بۆنه‌ و مه‌راسیمه‌ فه‌رمییه‌كان و پێشوازی و مانه‌وه‌ و به‌ڕێكردنی شانده‌ فه‌رمییه‌كان و چۆنیه‌تی رێكخستنی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانی و چالاكی و پێشانگاكان ده‌كات“.

 

ئەو نووسەرە، ڕونیشی كرده‌وه،‌ كه‌ هه‌ر له‌ به‌شی دووه‌می كتێبه‌كه‌ باس له‌ یاسای ئاڵا و رێنمایی ئاڵا كراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ په‌سه‌ند كراون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك