كوردى

ئه‌مڕۆ ناپۆلی ده‌یه‌وێت له‌ یوڤی نزیكببێته‌وه‌

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

ئه‌مڕۆ له‌ سێریا ئه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 12 به‌ڕێوه‌ده‌چن و تێیدا چه‌ند یارییه‌ك ئه‌نجامده‌درێن و تێیدا ناپۆلی هه‌وڵده‌دات له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بردنه‌وه‌ تۆماربكات.

له‌ كاژێر 17 و پاش كه‌مێكی دیكه‌، یانه‌ی تۆرینۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا به‌رامبه‌ر پارما یارییده‌كات و ئامانجی بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی خۆی له‌ ریزبه‌ندی خوله‌كه‌دا باشتر بكات، كه‌ ئێستا له‌ پله‌ی هه‌شته‌مه‌.

له‌ یارییه‌كی دیكه‌دا له‌ كاژێر 20:00دا یاریی نێوان سپال و كالیاری ده‌ستپێده‌كات،  دواتر له‌ كاژێر 22:30 یاریی جێنوا و ناپۆلی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یانه‌ی ناپۆلی ده‌یه‌وێت درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باش و سه‌ركه‌وتنه‌كانی بدات، بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یوڤێنتوسی پێشه‌نگ  كه‌مبكاته‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی بچێته‌ پله‌ی دووه‌م و به‌ پێش ئینته‌رمیلان بكه‌وێت، كه‌ ئێستا به‌ خاڵ یه‌كسانن و به‌ دوای یه‌كدادێن.

هاوكات شه‌وی رابردوو یاریی كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی 12ی خولی ئیتالیا به‌ یاریی نێوان فرۆسینۆنی و فیۆرێنتینا ده‌ستپێكرد، كه‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌ك یه‌كسانبوون.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك