كوردى

یەکێتی بە بڵاوکردنەوەی نووسراوێکی ساختە بانگەشەی وەرگرتنی وەزارەتێک دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 شاخەوان عەبدوڵا وردەکاریی زیاتر ئاشکرا دەکات

 

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕێگەی میدیاکانیەوە نووسراوێکی ساختە بەناوی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاو دەکاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق کاندید کراوە.

 

لەو نووسراوەی میدیاکانی یەکێتی بڵاویان کردووەتەوە، گوایە خالید شوانی لەسەر پشکی یەکێتی بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق کاندید کراوە.

 

لە بەرامبەردا شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئەو نووسراوە ساختەیە و لەلایەن یەکێک لەوانەی ناویان لە نووسراوەکەدا ھاتووە، بڵاو کراوەتەوە“.

 

ئەو پەرلەمانتارەی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پێیوایە، ”حەق نییە خەڵک ئەوەندە لەسەر پۆستەکان قسە بکات، بەڵکوو دەبێ لەسەر ئاساییکردنەوەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان قسە بکەن“.

 

ئاشکراشی کرد، حکوومەتی عێراق بە پێی خاڵ پۆست دابەش دەکات، بەو پێیەش پارتی مافی خۆیەتی سێ وەزارەتی ھەبێت، ”ئەگەر یەکێتیش خۆی بە بەشخوراو دەزانێت، ئەوا دەبێ داوای وەزارەت بکات“.

 

 

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك