كوردى

په‌رله‌مانى عێراق كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ سه‌ر كار

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا شه‌ممه‌ 10/ 11/ 2018، ده‌نگى له‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دا.

پێشتر په‌رله‌مانى پێشووى عێراق، به‌ تۆمه‌تى ساخته‌كارى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 12/ ئایار/ 2018 ، بڕیارى ڕاگرتنى كاره‌كانى كۆمسیۆنه‌كه‌ى دا و پاشان به‌شێك له‌ ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست جیاكردنه‌وه‌ و ژماردنه‌وه‌یان بۆ كرا.

 

لاى خۆیه‌وه‌، موسه‌ننا ئه‌مین، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامی كوردستان له‌ په‌رله‌مانى عێراق، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ڕای گه‌یاند: “بڕیارى ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كارێكی خراپه‌ و پێشێلكردنى یاسایه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه‌ هه‌وڵیان دا ڕێگه‌ له‌ تێپه‌ڕاندنى بڕیاره‌كه‌ بگرن، به‌ڵام ویستێك له‌ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان نه‌یهێشت و بڕیاره‌كه‌ تێپه‌ڕی: “ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕیاره‌دا نین”.

هاوكات، ئه‌رشه‌د ساڵحى، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ناڕه‌زایه‌تى خۆى به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى په‌رله‌مان ده‌ربڕی و گوتی: “په‌رله‌مان به‌تێپه‌ڕاندنى ئه‌و بڕیاره‌ و ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ڵه‌ى كرد”.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك