كوردى

كۆمسیۆن: پاره‌ى كارمه‌ندان و چاودێرانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق خه‌رج ده‌كرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“پێشتر عه‌بادى ڕایگرتبوو”

 

به‌رپرسێكی كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/ 11/ 2018 ئاشكراى كرد، پاره‌ى چاودێرانى هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى 12/ 5/ 2018، خه‌رج ده‌كرێت.

به‌رپرسێكی كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ڕای گه‌یاند: “خه‌رجكردنى پاره‌ى چاودێرانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ى مانگى ئایار، به‌هۆى بڕیارێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووه‌وه‌ دواكه‌وت، كه‌ بڕیاری دابوو، هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و به‌ڕێوه‌به‌رانى كۆمسیۆن ڕابگیرێن”.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كارى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه‌ ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق بڕیارى له‌سه‌ر دا، ئه‌وا كۆمسیۆن له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كار له‌سه‌ر خه‌رجكردنى پاره‌ى چاودێرانى ڕۆژى هه‌ڵبژاردن ده‌كات، گوتیشی”: “ژماره‌ى كارمه‌ندان و چاودێران 250 هه‌زار كه‌س ده‌بێت”.

ئاشكراشی كرد، كه‌ بڕى 60 ملیار دینار بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ته‌رخان كراوه‌، بۆ هه‌ر كارمه‌ندێكی جێبه‌جێكار، بڕى 300 هه‌زار دینار و بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانى وێستگه‌كانیش 250 هه‌زار دینار خه‌رج ده‌كرێت.

ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له‌ دانیشتنى ئه‌مڕۆیدا شه‌ممه‌ 10/ 11/ 2018، ده‌نگى له‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، دا.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك