كوردى

تره‌مپ و ماكرۆن له‌باره‌ى حكوومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه‌ ڕێككه‌وتن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/ 11/ 2018 ڕای گه‌یاند، تره‌مپ و ماكرۆن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنى حكوومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدی، ڕێككه‌وتن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسا، ڕای گه‌یاند: “دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ى ئیمانوێل ماكرۆن، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ پاریس، ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر پشتیوانیكردنى حكوومه‌تى نوێی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی”.

 

تره‌مپ و میلانیای هاوسه‌رى، دوێنێ هه‌ینی به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی یادى سه‌د ساڵه‌ى كۆتاییهاتنى جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان، گه‌یشته‌ پاریسى پایته‌ختى فه‌ڕه‌نسا.

پێشتر له‌ دره‌نگانێكی شه‌وى 25 له‌سه‌ر 26/ 10/ 2018، ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، متمانه‌ى به‌كابینه‌ى نوێی حكوومه‌تى عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی و 14 وه‌زیری كابینه‌كه‌ى، دا.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك