كوردى

کارەبای هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر، ئاگادارییەکی لەبارەی پچڕانی کارەبا لە هەندێک شوێن بڵاو کردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 10/11/2018، بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای هەولێر لە پەیجی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “له‌ئه‌نجامی ئه‌و لافاوه‌ی ماوه‌ی رابردوو بووه‌ هۆی لاربوونه‌وه‌ی یه‌كێك له‌تاوه‌ره‌كانی كاره‌با هێلی 33kv نێوان وێستگه‌ی سه‌لاحه‌دین و وێستگه‌ی خانزاد (به‌ستۆر)، كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی كه‌وتنی هه‌بوو له‌هه‌ركاتێكدا، بۆیه‌ تیه‌مه‌كانمان له‌وكاتیه‌وه‌ سه‌رقالی گواستنه‌وه‌ی هێڵه‌كه‌بوون”.

کارەبای هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، به‌م هۆیه‌وه‌ ئەمڕۆ 10/11/2018 له‌كاتژمێر 9ی به‌یانیه‌وه وێستگه‌ی خانزاد كاره‌بای لێبڕاوه‌ و ئه‌و هاوبه‌شانه‌ی ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر وێستگه‌ی ناوبراو بێ كاره‌با ده‌بن تاوه‌كو سبه‌ی 11/11/2018 كه‌پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر هیچ ئاسته‌نگێكی ته‌كنیكی نه‌یه‌ته‌ پێش سبه‌ی به‌ر له‌ ئێواره‌ كاره‌كان ته‌واوبن و هێله‌كه‌ بگوازرێته‌وه‌ سه‌ر هێله‌ نوێیه‌كه‌.

ڕوونیشکراوەتەوە، ئه‌و شوێنانه‌ی بێ كاره‌با ده‌بن بریتین كۆمه‌ڵگای به‌ستۆڕه‌، به‌شێك له‌گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری زراره‌تی، به‌شێك له‌ گونده‌كانی بناری سه‌فین و گونده‌كانی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی سه‌لاحه‌دین.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك