كوردى

پەرلەمانتارێکی کورد: پەرلەمان بڕیارێکی عەبادی هەڵوەشاندەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-هەولێر

پەرلەمانتارێکی کورد رایدەگەیێنێت، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عێراق بڕیارێکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق هەڵوەشاندەوە.

بەشار کیکی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، “گرنگترین” کاری ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق بوو، کە بە بڕیارێک کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی سڕکردبوو.

بەشار کیکی گوتیشی “پەرلەمان بڕیاریدا کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەست بە رکارەکانی بکاتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی هیچی ئەوتۆی لەسەر ساخنەبووەتەوە، بۆیە ئەم  بڕیارە گرنگ بوو بۆ ئەوەی کۆمیسیۆن ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکات، هەروەها  بۆ ئەوەی پارەی گرێبەست و فەرمانبەرانی کۆمیسیۆن خەرجبکرێن، کە تاوەکو ئێستا راگیراون”.

خولی پێشووری پەرلەمانی عێراق بەهۆی کەموڕییەکان لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان و تۆمەتی ساختەکاری، کارەکانی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی راگرت و لە شوێنی ئەوان دادوەرەکانی بۆ سەیرکردنی سکاڵا و تانەکان راسپارد، دوای تەواوبوونی پرۆسەکە و پەسندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنیش، بە بڕیاری حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق هەڵپەساردنی کارەکانی کۆمیسیۆن درێژکرایەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك