كوردى

پێشمەرگەیەک پرسەیەک دەکات بە دوان (كه‌ركوك ناو) ورده‌كاریی كوژرانی‌ پێشمه‌رگه‌یه‌ك له‌ داقوق بڵاوده‌كاته‌وه‌

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

November 10, 2018 at 8:17 pm

محه‌مه‌د شێرزاد ته‌مه‌ن (20 ساڵ) كه‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌ قه‌زای‌ داقوق كوژرا

محه‌مه‌د ئه‌ڵماس – كه‌ركوك

شێرزاد محه‌مه‌د بۆ به‌شداریكردن له‌ پرسه‌ی ناسیاوێكیان بۆ گوندێکی داقوق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، بێئاگا له‌وه‌ی‌ مه‌رگ له‌ چاوه‌ڕوانی خۆیدایه‌ و ئه‌وه‌ دواجارە سه‌ردانی زێدی باوباپیرانی‌ ده‌كات.

دره‌نگانێكی شه‌وی‌ پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو 8-11، له‌ گوندی دارا لە ناوچه‌ی حه‌فته‌غاری سنوری‌ قه‌زای‌ داقوق، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی‌ نه‌ناسراوه‌وه‌، ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ شێرزاد محه‌مه‌د (20 ساڵ) ده‌كرێت كه‌ پێشمه‌رگه‌ی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و به‌هۆی‌ سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ رێگای‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانله‌ده‌ستده‌دات.

ئیدریس عادل، جێگری مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی‌ یه‌كێتی، كه‌ خۆی‌ دانیشتوی حه‌فته‌غاره‌ له‌باره‌ی‌ روداوه‌كه‌وه‌ بۆ (كه‌ركوك ناو) وتی، “كاتژمێر 10ی‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكه‌وه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ له‌ شێرزاد كراوه‌ و برینداركراوە، به‌ڵام له‌كاتی‌ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی‌ سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا”.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیه‌كه‌، شێرزاد و خانه‌واده‌كه‌ی له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ بۆ گوندی دارا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی به‌شدارییكردن له‌ پرسه‌ی خزمێكیان و ئه‌و شه‌وه‌ش له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیان له‌ گونده‌كه‌ ماونه‌ته‌وه‌.

دوای‌ روداوه‌كانی‌ 16ی‌ ئه‌كتۆبه‌ری‌ 2017 و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی بۆ كه‌ركوك و ته‌واوی‌ ناوچه‌كانی‌ جێناكۆك، خانه‌واده‌كه‌ی شێرزاد هاوشانی‌ ده‌یان هه‌زار خێزانی‌ تر ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن و بڕیارده‌ده‌ن له‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ نیشته‌جێ بن، ئیتر ژمارەیەکی کەم لە ئەندامانی بنەماڵەکەی بۆ گونده‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

دوای‌ روداوه‌كه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی فیدراڵی، كه‌ دۆسیه‌ی ئه‌منی ده‌وروبه‌ری شاری‌ كه‌ركوكیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستپێكرد و بۆ رۆژی دواتر ده‌ستگیركردنی كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و گه‌نجه‌ راگه‌یاند.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، پۆلیسی فیدڕاڵی رایگه‌یاند گه‌نجێكیان به‌تۆمه‌تی كوشتنی شێرزاد محمه‌د ده‌ستگیركردووه‌ و ده‌ستیانگرتووه‌ به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری‌ كڵاشینكۆفدا كه‌ تاوانه‌كه‌ی پێکراوە‌.

“ئه‌و گه‌نجه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌، له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كی خۆیه‌وه‌ له‌ سنوری‌ قه‌زای‌ داقوق كوژراوه‌،” پۆلیسی فیدراڵی واده‌ڵێت.

هاوكات سه‌رچاوه‌كه‌ی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌ پێچه‌وانه‌ی‌ پۆلیسی فیدراڵی وتی، “سێ كه‌س به‌تۆمه‌تی كوژرانی‌ شێرزاد ده‌ستگیركراون و هیچ كام له‌ تۆمه‌تبارانە دانیان به‌ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌دا نه‌ناوه‌”.

بۆ وه‌رگرتنی زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به‌ روداوه‌كه‌ (كه‌ركوك ناو) په‌یوه‌ندی به‌ برایه‌كی كوژراوه‌كه‌وه‌ كرد، به‌ڵام له‌ ده‌ستدانی‌ براكه‌ی كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر دۆخی‌ ده‌رونی جێهێشتووه‌ و نه‌یتوانی قسه‌بكات.

قەزای داقوق بەدووری 44كم دەكەوێتە باشووری شاری كەركوكەوە‌، دوای پاشەکشێی پێشمه‌رگه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردودا، دۆسیه‌ی ئه‌منی كه‌وته‌ده‌ست هێزه‌كانی سه‌ر به‌ حكومه‌تی فیدراڵی.

محه‌مه‌د شێرزاد ته‌مه‌ن (20 ساڵ) كه‌ شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ له‌ قه‌زای‌ داقوق كوژرا

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك