كوردى

عێراق به‌هاناى كوه‌یت و ئوردنه‌وه‌ ده‌چێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 10/ 11/ 2018 ئاماده‌یی حكوومه‌تى نیشاندا بۆ به‌هاناوه‌چوونى كوه‌یت و ئوردن، كه‌ ڕووبه‌ڕووی لافاو بوونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێك، كه‌ نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى فیدڕاڵ ، هاوخه‌مى بۆ ئوردن و كوه‌یت ده‌ربڕیوه‌، كه‌ به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانه‌ى ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌ و لافاوى دروست كردووه‌، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتییان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه‌، كه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده‌یی ته‌واوى حكوومه‌تى عێراقی ده‌ربڕیوه‌ بۆ ناردنى هاوكارى لۆجیستی و تیمى پزیشكى و ئه‌ندازه‌یی و به‌رگرى شارستانی و پێشكه‌شكردنى هه‌رچى پێویسته‌ بۆ سووككردنى بارى هه‌ردوو گه‌لى كوه‌یت و ئوردن و ڕزگاركردنى ئه‌وانه‌ى له‌ لافاودا گیر ده‌خۆن.

ئاشكراش كراوه‌، كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق و ئیداره‌ى پارێزگاى به‌سڕه‌، كه‌ پارێزگاكه‌یان هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ كوه‌یت، ده‌ستیان به‌ڕێكاره‌كان كردووه‌.

ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ شه‌پۆلێكی توندى باران بارین ناوچه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه‌ و لافاوێكی زۆر له‌ هه‌ردوو وڵاتى ئوردن و كوه‌یت دروست بووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك