كوردى

پەرلەمانی عێراق ژمارەی لیژنەکانی کەمکردەوە؛ کورد لە پشکی خۆی رازییە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

پەرلەمانی عێراق ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکانی بۆ 22 لیژنە کەمکردەوە، نوێنەرانی کوردیش لە دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان رازیین.

رێبوار تەها، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە لە لیژنەی نەوت و وزە و گازە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمان کەمکردنەوەی لیژنەکانی لە 27 لیژنەوە بۆ 22 لیژنە پەسندکرد. پێویستە ژمارەی ئەندامانی لێژنەکانیش لە حەوت ئەندام کەمتر و لە 19 ئەندام زیاتر نەبێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆدا پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر ئەندامانی لیژنەکان داوە و پەرلەمانتاران بەسەر لیژنەکاندا دابەشبوون، بەڵام هێشتا سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکان دیارینەکراون.

رێبوار تەها گوتی “وەک کورد لە دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان رازیین و هەر لیژنەیەکمان ویستبێت تێیدا بووینەتە ئەندام”.

بەشار کیکی پەرلەمانتاری  فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان کە ناوی لە لیژنەی رۆشنبیری و راگەیاندن و گەشتوگوزار و شوێنەوارە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “لە دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکانیش رازیین و لەسەر بنەمای خواست و پسپۆڕی و بەرژەوەندی گەلی کوردستان بووە”.

د. موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەکۆی 22 لیژنەی پەرلەماندا کورد سەرجەم لیژنەکاندا بە 2 بۆ 5 نوێنەر بەشدارە، واتە لە لە هەموو لیژنەکاندا نوێنەرێک زیاتری هەیە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق گوتیشی “دوای کۆبوونەوەیان، لیژنەکان لەناو خۆیاندا سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر دەستنیشاندەکەن. پێویستە کورد سەرۆکایەتی چوار بۆ پێنج لیژنە وەربگرێت، لە لیژنەکانی دیکەش جێگری سەرۆک و بڕیاردەری بەردەکەوێت”.

پەرلەمان هەندێک لیژنەی تێکەڵ بەیەکدی کردووە، وەک ئەندامان لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی، لیژنەکانی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ شەهیدان و زیندانیانی سیاسی، کاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ کۆچبەران، رۆشنبیری و راگەیاندن لەگەڵ گەشتوگوزار و شوێنەوار. هەروەها لیژنەیەکی نوێی  بەناوی گواستنەوە و گەیاندن زیادکردووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك