كوردى

سێ هه‌فته‌یه‌ سه‌رۆكى وڵاتێك سه‌ردانى سعوودیه‌ی كردووه‌ و دیار نه‌ماوه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دواى ڕووداوه‌كه‌ى جه‌مال خاشقچی، ماوه‌ى نزیكه‌ى سێ هه‌فته‌یه‌، به‌هۆى دیارنه‌مانى عه‌لى بۆنگۆ، سه‌رۆكى گابۆن، كه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردنى له‌ كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تى سه‌ردانى ڕیازى كردبوو، سعوودیه‌ ڕووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی دیكه‌ى نێوده‌وڵه‌تى بووه‌ته‌وه‌.

ئاژانسى “سه‌پۆتنیك”ى ڕووسی بڵاوی كرده‌وه‌، دواى ڕۆژێك له‌ گه‌یشتنى به‌ سعوودیه‌ له‌ 23ى تشرینی یه‌كه‌مى ڕابردوو بۆ به‌شداریكردن له‌ كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى “ئاینده‌ى وه‌به‌رهێنان” له‌ ڕیازى پایته‌خت و چاوپێكه‌وتنى له‌گه‌ڵ شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز، سه‌رۆكى گابۆن له‌به‌رده‌م كامێراكاندا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌.

له‌باره‌ى چاره‌نووسی ئه‌و سه‌رۆكه‌وه‌، ئاژانسى هه‌واڵه‌كانى سعوودیه‌ “واس” بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ شازاده‌ محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی سعوودیه‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ى فه‌یسه‌ڵ سه‌ردانى سه‌رۆكه‌كه‌ى كردووه‌.

 

هاوكات، كه‌سایه‌تییه‌ دیاره‌كانى حزبى ده‌سه‌ڵاتدارى گابۆن، داوا له‌ حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، چاره‌نووسى بۆنگۆ ئاشكرا بكات. له‌وباره‌یه‌وه‌، لیژنه‌ى ڕاوێژكارى حزبه‌كه‌، گوتى: “ده‌نگۆى زۆر ترسناك له‌باره‌ى دۆخى سه‌رۆك له‌ میدیاكان و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى سه‌رۆك زۆر گرنگه‌ بۆ ئه‌وه‌ى جه‌ماوه‌ر دڵنیا بكه‌ینه‌وه‌”.

 

لاى خۆیه‌وه‌، ئیك نگۆنى، گوته‌بێژ به‌ناوى سه‌رۆكى گابۆنه‌وه‌، گوتی: “پزیشكه‌كان داوایان لێكردووه‌، له‌سه‌ر جێگه‌ى بمێنێته‌وه‌”. به‌ڵام، هاوسه‌رى بۆنگۆ له‌ ڕێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا زۆر نیگه‌رانن، له‌ پرۆفایله‌كانیشدا وێنه‌ى خۆى و هاوسه‌ره‌كه‌ى له‌ ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌وه‌ بۆ وێنه‌یه‌كی ڕه‌ش و سپی، گۆڕى.

 

به‌پێی ئاژانسى “ئه‌نادۆلۆ”ى توركی، بۆنگۆ (59 ساڵ) دواى گه‌یشتنى به‌ ڕیاز به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م، تووشى ئیفلیجبوون و بێهۆشى هات و به‌په‌له‌ گه‌یندرایه‌ ژوورى نه‌شته‌رگه‌رى، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: “تائێستا به‌هۆش نه‌هاتووه‌ته‌وه‌”.

هاوكات، ئاژانسى “فرانس پرێس” بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ سه‌رۆكى گابۆن تووشى جه‌ڵته‌ى مێشك هاتووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك