كوردى

توركیا چاره‌نووسى ته‌رمه‌كه‌ى خاشقچی ئاشكرا كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ڕۆژنامه‌ى “سه‌باح”ى توركی نزیك له‌ حكوومه‌تى توركیا، ئاشكراى كرد، ئه‌و سامپڵانه‌ى لێكۆڵه‌ره‌ توركه‌كان له‌ ئاۆه‌ڕۆی نزیك كونسڵخانه‌ى سعوودیه‌ له‌ ئیستانبول وه‌رگیراون، ئاسه‌وارى ماده‌ى ئه‌سیدیان پێوه‌ ده‌ركه‌وتووه‌.

 

ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ ڕاپۆرتێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌ داوه‌، كه‌ بكوژانى خاشقچی، ته‌رمه‌كه‌یان پارچه‌ پارچه‌ كردووه‌ و پاشان له‌ ناو “ئه‌سید”دا، له‌ناویان بردووه‌ و كردوویانه‌ به‌ ئاوه‌ڕۆدا.

 

پێشتر به‌رپرسانى توركیا و له‌نێویاندا، ڕاوێژكارێكی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆكى توركیا ڕایان گه‌یاندبوو، كه‌ لۆژیكترین شیكردنه‌وه‌ بۆ ته‌رمه‌كه‌ى جه‌مال خاشقچی ئه‌وه‌یه‌، له‌ ناو ماده‌ى “ئه‌سید”دا له‌ناو براوه‌.

لە رۆژی 2/ 10/ 2018ـەوە جەمال خاشقجی، نووسەر، رۆژنامەنووس و هاووڵاتیی سعوودیە لە ئیستانبوڵ ون بووە و رۆژی شەممە 6/ 10/ 2018، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری ژمارەیەک بەرپرسی تورکیا بڵاوی کردەوە، کە خاشقجی لەناو کونسوڵخانەی سعوودیە کوژراوە.

دواى 18 ڕۆژ، له‌ رۆژی شەممە 20/ 10/ 2018، ئاژانسی هەواڵی سعوودیی فەرمی، بڵاوی کردەوە، کە جەمال خاشقجی، لەگەڵ ژمارەیەک هاووڵاتیی وڵاتەکەی لەناو کونسوڵخانەی ئەو وڵاتە لە ئیستانبوڵ بە دەست بەشەڕ هاتووە و دواتر به‌و هۆیه‌وه‌، گیانى له‌ده‌ست داوه‌.

میدیاكان و زۆرێك له‌ وڵاتان، محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، جێنشینی شاى سعوودیه‌، به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه‌ فه‌رمانى كوشتنى ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسه‌ى داوه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك