كوردى

چەند ناوچەیەکی هەولێر بۆ ماوەیەکی کاتی بێ کارەبا دەبن

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێر رایگەیاند، بەهۆی کەوتنی تاوەرێکی کارەباوە چەند ناوچەیەک بێ کارەبا دەبن.

هاوار خەلیل، لێپرسراوی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، بەهۆی زۆری لافاوە لە نزیک گوندی بانەمان لەسەر رێگەی سەلاحەدین(پیرمام) تاوەرێکی کارەبا کەوتووە، ئێستا تیمەکانی کارەبا سەرقاڵی دانانی تاوەرێکی نوێن.

بەگوتەی هاوار خەلیل، تاوەکو تاوەرە نوێیەکە دانەنرێت هەریەکە لە بەستۆرە، گوندەکانی بناری چیای سەفین، دەوروبەری مەسیف و چەند گوند و ناوچەیەکی دیکەی ئەو سنوورە کارەبای نیشتمانییان نابێت.

لێپرسراوی راگەیاندنی کارەبای هەولێر باسی لەوەشکرد، لە کاژێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە دەستکراوە بە دانانی تاوەرێکی نوێ تاوەکو ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 11-11-2018 دەخایەنێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك