كوردى

پۆلیسی سلێمانی: ڕووداوى خۆکوشن زیادی کردووە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

داوای قەدەغەکردنی پێدانی مۆڵەتێ چەک دەکرێت

گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات، حاڵەتەکانی خۆکوشتن بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی کردووە. بەرپڕسێکی دەستەی مافی مرۆڤیش داوا دەکات، وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی پێدانی چەک کەم بکاتەوە و سانسۆریش بخاتە سەر بازاڕی چەک فرۆشەکان.

ئەمڕۆ شەممە 10/ 11/ 2018 ڕێکخراوی (تاکۆ) لە شاری سلێمانی، دیدارێکی بۆ دیاردەی چەکداری و تاوانەکانی کوشتن و خۆکوشتن ئەنجامدا.

 

نەقیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەمیانی بەشداری کردنی لە دیداری دیاردەی چەکداری و کوشتن خۆکوشتن بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “حاڵەتەکانی خۆكوشتن له‌سلێمانی زیادی كردووه‌، بەداخەوە ئێمە ناتوانین ڕێگری لێ بکەین، چونکە خۆکوشتن بۆ چەند ھۆکارێک دەگەڕێتەوە، ڕەنگە بەشێکی بەھۆی کێشەی کۆمەڵایەتی یان بێکاری و کێشەی قەیرانی داراییەوە ھەبێت”.

ئاماژەی بەوەشدا، كه‌ ساڵی ڕابردوو 54 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە، بەڵام ته‌نها لەماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا 36 حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە، سابیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی سلێمانی لە دەستەی مافی مرۆڤ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەھۆی پێدانی مۆڵەتی چەکەوە، حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن زیادی کردووە، بەڵام بۆ ئەوەی ئەو حاڵەتانە بنەبڕ بکرێت، پێویستە وەزارەتی ناوخۆ پێدانی مۆڵەتی چەک کەم بکاتەوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه‌ چەکێکی زۆر لەنێو ماڵەکاندا ھەیە، بۆیه‌ گەر وەزارەتی ناوخۆ ڕێگری لە ھەڵگرتنی چەک نەکات، یاخود مەرجی پێدانی چەک قورستر نەکات، ڕەنگە بەھۆی چەکەوە حاڵەتی کوشتن و خۆکوشتن زیاتر پەرەبسێنێت.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك