كوردى

به‌رهه‌م ساڵح داوا له‌ حكوومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كات یاسای بودجه‌ى 2019 تێپه‌ڕێنن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“پشكى هه‌رێم بۆ 12.67% كه‌م كراوه‌ته‌وه‌”

 

كۆبوونه‌وه‌ى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق له‌ كۆشكى سه‌لام كۆتایی هات و له‌ ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شدا، به‌پێویستى ده‌زانن په‌له‌ بكرێت له‌ پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ساڵى 2019، كه‌ تێیدا پشكى هه‌رێمى كوردستان بۆ 12.67%، كه‌م كراوه‌ته‌وه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌ممه‌د حه‌لبووسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان و به‌رهه‌م ساڵح، سه‌ركۆمار كۆبوونه‌وه‌. به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكی هاوبه‌ش، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواهه‌مین پێشهاتى سه‌ر گۆڕه‌پانى سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌كان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كابینه‌ى حكوومه‌ت و پێشكه‌شكردنى ناوى ئه‌و 8 وه‌زیره‌ى ماونه‌ته‌وه‌، تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گفتوگۆكردن و په‌سه‌ندكردنى پرۆژه‌یاسای بودجه‌ به‌چاوخشاندن به‌ بودجه‌ى ئه‌و پارێزگایانه‌ى له‌ده‌ست داعش ڕزگار كراون، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به‌ چینی هه‌ژاران و هه‌مواركردنى ئه‌و بڕگانه‌ى پێویستن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ستانه‌وه‌ به‌ ئابوورى و خزمه‌تگوزارى و گرنگیدان به‌ پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان.

 

پێشتر، په‌رله‌مانتارانى كورد ئه‌وه‌یان ئاشكرا كرد، كه‌ ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ى بۆ په‌رله‌مان نێردراوه‌، جگه‌ له‌وه‌ى چه‌ندین تێبینییان له‌سه‌رى هه‌یه‌ و مافه‌كانى گه‌لى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ تێیدا پێشێل كراون، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادییه‌وه‌ به‌ نه‌فه‌سێكی تایفیی و دیكتاتۆرانه‌ دانراوه‌ و پشكى هه‌رێمی كوردستان بۆ 12.67% كه‌م كراوه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان، ڕازی نین به‌و شێوه‌یه‌ بودجه‌ تێپه‌ڕێندرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك