كوردى

کوردانی ئێزدی بەهۆی مینی چێندراو و نەبوونی خزمەتگوزاری ناگەڕێنەوە گرعوزێر

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – شنگال

تاوەکو ئێستا دانیشتووانی شارۆچکەی گرعوزێر و گوندەکانی دەوروبەری ئامادەنین بگەڕێنەوە زێدی خۆیان. دانیشتووانی ناوچەکە نەبوونی خزمەتگوزاری و سەقامگیری، هەروەها پاکنەکردنەوەی ناوچەکەیان لە مینە چێندراوەکان بە هۆکاری نەگەڕانەوەیان لەقەڵەمدەدەن. 

بەپێی ئامارەکان لە دوای کۆنترۆلکردنەوەی گرعوزێر لەلایەن حەشدی شەعبییەوە، تاوەکو 30 هاونیشتمانی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیانلەدەستداوە. 

بەگوتەی بەرپرسانی خۆجێی گرعوزێر، حکومەتی عێراق بە هاوکاری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بڕیاریداوە سێ پڕۆژە لە گرعوزێر جێبەجێبکات، ئاماژە بەوەشدەکەن کەمتر لە دوو هەفتەی دیکەدا دەست بە پاککردنەوەی مینە چێندراوەکان دەکەن لە ناوچەکەدا. 

گرعوزێر لە باشووری شنگال لە سێ کۆمەڵگە و 10 گوندی گەورە پێکدێت. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان پێش هێرشی داعش نزیکە 100 هەزار کوردی ئێزدی تێیدا دەژیان، کە جگە لەوانەی چوونەتە دەرەوەی وڵات یان بێسەروشوێن بوون، زۆرینەیان لە کەمپی سەردەشت لە چیای شنگال نیشتەجێن. ئەوان ئاوارەیی بە ئاسایش و سەقامگیرییەوە بە باشتر دەزانن لە گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بەبێ ئاسایش و نەبوونی خزمەتگوزاری.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك