كوردى

فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەسەر سەرۆکی لیژنەکان رێکنەکەوتوون

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – بەغدا

پەرلەمانی عێراق ژمارەی لیژنە هەمیشەییەکانی بۆ 22 لیژنە کەمکردەوە و پەسندیشی کردن. نوێنەرانی کورد لە هەموو لیژنەیەکدا هەن، بۆیە کورد لە دابەشکردنی ئەندامانی لیژنەکان رازیین.

هێشتا پرۆسە قورسەکە دەستیپێنەکردووە کە دانانی سەرۆک، جێگر و بڕیاردەری لیژنە هەمیشەییەکانە. فراکسیۆنە کوردستانییەکانیش لەنێو خۆیاندا لەسەر سەرۆکی لیژنەکان  رێکنەکەوتوون.

بەگوتەی پەرلەمانتاران، کورد سەرۆکی چوار بۆ پێنج لیژنەی بەردەکەوێت. پارتی كه‌ ‌براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنە، ئاماده‌كاریده‌كات بۆ  سه‌رۆكایه‌تیكردنی دوو لیژنه‌ی په‌رله‌مان. سەرۆکایەتی دوو یان سێ لیژنەکەی دیکەش بۆ لایەنەکانی دیکە، بەتایبەت یەکێتی و گۆڕان دەبێت.

كورد له‌ خولی رابردوو سه‌رۆكایه‌تی پێنج لیژنه‌ی ده‌كرد، پێنج لیژنه‌ش جێگر و بڕیارده‌ری پێنج لیژنه‌شی به‌ده‌سته‌وه‌بوو، بۆ ئه‌م خوله‌ی پەرلەمان كورد ئەگەری ‌كه‌مكردنه‌وه‌ی هەیە  چونكه‌ ژمارەی لیژنه‌كان كه‌مكراونە‌ته‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك