كوردى

نووسراوێکی نهێنی بڵاودەبێتەوە کە باس لە رێککەوتنی ژێربەژێری نێوان ئێران و پەکەکە دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“قەرارگەی ڕەمەزان هاوکاریی لۆجستی و ڕاداریی پەکەکە دەکات”

بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی نهێنی کە نازانرێت مێژووەکەی بۆ کەی دەگەڕێتەوە کە لە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بۆ کۆمسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی نێردراوە پەیوەندی نێوان پەکەکە و قەرارگەی ڕەمەزان ئاشکرا دەکات.

 

نووسراوەکە کە له‌ فه‌رمانده‌یی سوپای پارێزگاكانی ڕۆژئاوای وڵات بۆ كۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی نێردراوە و تایبەتە بە پەیوەندیی نێوان سوپای پاسداران و کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە)، تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە پەکەکە لەلایەن قەرارگەی ڕەمەزانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هاوکاریی لۆجستی و ڕاداریی دەکرێت.

 

هەر لەو نووسراوەدا باس لە ئەوە کراوە کە لەبەرامبەر ئەو هاوکاریکردنەدا دەبێت پەکەکە چاودێری چەند ناوچەیەکی سنووریی دیاریکراو بکات و زانیاریی لەبارەیانەوە بدات بە قەرارگەی ڕەمەزان ،  ئاماژەش بە ئەوە دراوە کە بەپێی رێککەوتنێکی دوولایەنە هیچ جۆرە تێکهەڵچوونێک لەنێوان پەکەکە و هێزە چەکدارەکانی ئێراندا ڕوو نادات.

 

ئەمەی خوارەوە دەقی نووسراوەکە و وێنەیەکی نووسراوەکە:-

له‌ فه‌رمانده‌یی سوپای پارێزگاكانی ڕۆژئاوای وڵات
بۆ كۆمسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
بابه‌ت: به‌رده‌وامی په‌یوه‌نییه‌ مه‌رجداره‌كان له‌گه‌ل په‌كه‌كه‌

به‌ پێی ڕێككه‌وتنی ١-٦٤٣ له‌گه‌ڵ گرووپی په‌كه‌كه‌،
ئه‌م لایه‌نه‌ هیچ جۆره‌ تێكهه‌ڵچوونێك له‌گه‌ل هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجام نادات و كێشه‌یان بۆ درووست ناكات. هه‌ر جۆره‌ پێشێلكارییه‌كی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان پێداچوونه‌وه‌ به‌ هاوكارییه‌ لۆجیستی و ڕادارییه‌كانی بۆ په‌كه‌كه‌ بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ها، په‌كه‌كه‌ پێویسته‌ چاودێری سنووره‌كانی ٧، ٨، ١١، ١٦، ١٧ بكات و زانیاری سه‌باره‌ت به‌م سنوورانه‌ به‌ قه‌رارگای ڕه‌مه‌زان بدات. به‌ پشت به‌ستن به‌ فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی سوپا، ئه‌ندامانی ئێرانی ئه‌م گرووپه‌ (په‌كه‌كه‌) به‌ره‌وڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناو خاكی ئێران. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی عێراقی، توركییه‌ی و سووری ئه‌م گرووپه‌ بێنه‌ ناو خاكی ئێران، ئه‌وا چه‌ك ده‌كرێن و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی سه‌ره‌كی په‌كه‌كه‌ ده‌كرێنه‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك