كوردى

كچی خاوەنی كۆمپانیای هواوی دەستگیر كرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كەنەدا، مێنگ وانژۆو بەڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی بۆ به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی كه‌ دەكاتە كچی خاوه‌نی هه‌مان كۆمپانیا، به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌و سزایانه‌ی واشنتۆن بەسه‌ر ئێرانیدا سەپاندووە، ده‌ستگیر كرا.

وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند مێنگ وانژۆو به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری دارایی كۆمپانیای هواوی چینی بۆ به‌رهه‌می ته‌كنه‌لۆجی و كچی رێن ژێنگفه‌ی خاوه‌ن هه‌مان كۆمپانیا، به‌تۆمه‌تی زیانگه‌یاندن به‌و سزایانه‌ی واشنتۆن خستوویه‌تیه‌ سه‌ر ئێران له‌ یه‌كی كانوونی یه‌كه‌م له‌ شاری ڤانكۆڤه‌ر ده‌ستگیر كراوە.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی دادی كه‌نه‌دا تیشكی خستووەته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌سه‌ر داوای ئه‌مریكا مێنگیان ده‌ستگیر كردووه‌ و له‌ حه‌فتی ئه‌م مانگه‌شدا رەوانەی دادگا دەکرێت.

زاندراوه‌ له‌ ئه‌گه‌ری راده‌ستكردنی مێنگ به‌ئه‌مریكا له‌ دادگای ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌تی نیویۆرك دادگایی ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌تۆمه‌تی پێشێلكردنی ئه‌و سزایانه‌ی خستوویه‌تیه‌ سه‌ر ئێران له‌ مانگی نیسان دۆسیه‌یه‌كی له‌سه‌ر هواوی كرده‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك