كوردى

سەرۆكی لاوانی دیموکراتی ئەورووپا نامەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەسرور بارزانی كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ پێنجشەممە خافێر هۆرتادۆ میرا سەرۆکی کۆمەڵەی لاوانی دیموکراتی لە ئەورووپا بەبۆنەی بەربژێرکردنی بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەسرور بارزانی كرد.

لە نامەكەدا هاتووە “هاوڕێی هێژا جەنابی مەسرور بارزانی، شاد و خۆشحاڵین بەبەربژێرکردنتان بۆ سەرۆکایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوە رۆڵێکی کاریگەرتان لە پەرەپێدان و پەرەسەندنی رۆڵی لاوان لە کوردستاندا هەبوو”.

هەروەها دەڵێ “ئێوە زۆر سەرکەوتوو بوون لەوەی ببنە هاوڕێی نزیکی لاوانی سیاسی لە ئەورووپا. پشتیوانی بەهێزی خۆمان بۆ ئێوە دەردەبڕین و هیوای باشتر بۆ جەنابتان دەخوازین”.

هەفتەی رابردوو لەلایەن ئەنجوومەنی سەركردایەتیی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی بۆ پۆستی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كاندید كران.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك