كوردى

به‌به‌ڵگه‌وه‌.. عه‌بدولمه‌هدی پۆستى وه‌زیرى دادی ڕاده‌ستى به‌رپرسێكی كورد كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6/ 12/ 2018، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڕیاری دا، به‌ ڕاسپاردنى وه‌زیرێكی كورد بۆ به‌ڕێوه‌بردنى وه‌زاره‌تى داد.

به‌پێی فه‌رمانى دیوانى ژماره‌ 42، به‌نگین عه‌بدوڵڵا ڕێكانى، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردن و شاره‌وانییه‌كان، ڕاسپێردرا بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌ركه‌كانى وه‌زیرى داد.

له‌ فه‌رمانه‌ دیوانییه‌كه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌واژۆى عادل عه‌بدلمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌رچووه‌، تێیدا هاتووه‌، كه‌ له‌ ڕێكه‌وتى 6/ 12/ 2018ـه‌وه‌ فه‌رمانه‌كه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

پێشتر یه‌كێتی نیشتمانى كوردستان پێداگرى ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پۆستى وه‌زیرى داد به‌ یه‌كێتى بدرێت و بۆ ئه‌وه‌ش خالد شوانى كاندید كرابوو، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی، به‌ فه‌رمى حاكم دارا نوره‌دینى بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندید كرد.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك