كوردى

گۆڕانكاری له‌ خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاراندا ده‌كرێت

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

December 6, 2018 at 9:42 pm

به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم دژی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران له‌ خۆپیشاندانێكی عیراقدا فۆتۆ: RFE

عه‌مار عه‌زیز

په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریداوه‌ گۆڕانكاری له‌ خانه‌نشینی ئه‌ندامه‌كانیدا بكات و بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند بۆچونێكی جیاوازهه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ رابردوودا ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ناڕه‌زایی زۆری له‌نێو خه‌ڵكدا لێكه‌وته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 6ی كانونی یه‌كه‌م محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق ئاشكرایكرد له‌به‌رده‌م دادگای فیدراڵیدا ده‌ستبه‌رداری مافی خانه‌نشینی تایبه‌ت بون، بۆیه‌ له‌مه‌ودوا وه‌كو هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ئاسایی و به‌پێی یاسای خانه‌نشینی گشتی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاراندا ده‌كرێت.

جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “له‌ عیراق به‌ هه‌زاران كه‌س به‌ نایاسایی خانه‌نشینكراون به‌ موچه‌یه‌كی به‌رز، بۆیه‌ په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت هه‌ندێك گۆڕانكاری له‌ یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران بكات، به‌جۆرێك له‌گه‌ڵ بارودۆخی دارایی عیراق بگونجێت”.

له‌ خولی پێشوی په‌رله‌مانی عیراق، پرۆژه‌یه‌ك خرایه‌ گفتوگۆوه‌ بۆ خانه‌نشینی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك دوای ته‌واوبونی خوله‌كه‌ی به‌ موچه‌ و ئیمتیازاتی په‌رله‌مانتارییه‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌ شه‌قامی عیراقیدا ناڕه‌زایه‌تی فراوانی لێكه‌وته‌وه‌.

“هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ته‌مه‌نی 30 ساڵه‌ و به‌رله‌وه‌ی ببێته‌ په‌رله‌مانتار له‌ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی ده‌وامی هه‌بووه‌و ساڵه‌كانی خزمه‌تی ته‌واو نه‌كردووه‌، بۆیه‌ ناكرێت به‌ چوار ساڵی په‌رله‌مانتاری خانه‌نشین بكرێت، بۆیه‌ پرۆژه‌كه‌ ره‌تكرایه‌وه‌”.

بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عیراق لیژنه‌یه‌ك بۆ راستكردنه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی پێكبهێنێت، به‌ ئه‌ندامێتی لیژنه‌ی یاسایی و دارایی، له‌ ئێستاشه‌وه‌ چه‌ند بۆچۆنێكی جیاواز له‌باره‌ی خانه‌نشینییه‌وه‌ هه‌یه‌.

كۆچه‌ر ده‌ڵێت بۆچونێكیان ئه‌وه‌یه‌ په‌رله‌مانتار ئاره‌زومه‌ندانه‌ له‌سه‌ر موچه‌ی په‌رله‌مانتاری خۆی خانه‌نشین بكات یان بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌رمانگه‌كه‌ی پێشتری و له‌سه‌ر موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌ خانه‌نشین بكرێت.

بۆچونی دوه‌می په‌رله‌مانتاران ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر په‌رله‌مانتارێك دوای ته‌واوكردنی خولێكی چوار ساڵی، بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ده‌وامی پێشووی تا ته‌مه‌نی ده‌گاته‌ 50 ساڵ، ئه‌وكاته‌ وه‌كو فه‌رمانبه‌ری ئاسایی خانه‌نشین بكرێت.

كۆچه‌ر وتی “په‌رله‌مانتاریش وه‌كو خه‌ڵكی ئاساییه‌ چونكه‌ به‌ بڕوانامه‌كه‌ی نه‌بۆته‌ په‌رله‌مانتار و به‌ ده‌نگی خه‌ڵك هه‌ڵبژێردراوه‌”.

ئه‌و بڕیاره‌ی په‌رله‌مان بۆ پێداچونه‌وه‌ به‌ خانه‌نشینی، دوای په‌رله‌مانتاران، وه‌زیر و پۆسته‌ باڵاكانی تری حكومیش ده‌گرێته‌وه‌.

شێروان دوبه‌ردانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “یاسای خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران هه‌ندێك گۆڕانكاری تێداده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و بابه‌ته‌”.

ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه‌ هه‌موو فراكسیۆنه‌كانی عه‌ره‌بی و كوردی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان یاساكه‌ گۆڕانكاری تێدا بكرێت.

دوبه‌ردانی ده‌ڵێت “من خۆم له‌گه‌ڵئه‌وه‌دام په‌رله‌مانتار دوای چوار ساڵه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه‌ فه‌رمانگه‌كه‌یی و به‌رده‌وامبێت تا ته‌مه‌نی خانه‌نشینی”.

خانه‌نشینی تایبه‌ت و پۆسته‌ باڵاكان، له‌ زۆربه‌ی خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌كانی عیراق، له‌ نێویاندا به‌غدای تایبه‌ت، جێی ناڕه‌زایی خه‌ڵك بوه، به‌هۆی زۆری بڕی خانه‌نشینییه‌كه‌ و ئه‌و ئیمتیازاته‌ی جیاواز وه‌ریده‌گرن.

به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم دژی خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران له‌ خۆپیشاندانێكی عیراقدا فۆتۆ: RFE

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك