كوردى

ئەم ھەفتەیە مووچەی مانگی 9ی چەند وەزارەتێک دابەش دەکرێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 9ی چەند وەزارەتێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکرێت.

سەرچاوەیەک لە بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “سبەی یەکشەممە 9/12/2108، مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەکرێت”.

ڕوونیشی کردەوە، ڕۆژی دووشەممە 10/12/2018، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

ئەو سەرچاوەیەی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری ئاشکراشی کرد، کە ھەر لەم ھەفتەیەدا مووچەی ھەر یەک لە کەسوکاری شەھیدان، ئەنفالکراوان، زیندانیانی سیاسیی و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی چەندین مانگە خشتەی مووچە ڕاناگەیەنێت، بەڵکوو مانگانە لەلایەن گەنجینەکانەوە ئاگاداری وەزارەتەکان دەکرێتەوە بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، ئەو خشتەیەشی چەند مانگێکە پەیڕەو دەکرێت، تا ڕادەیەکی زۆر جێگیر بووە و بەپێی ئەو خشتەیە مووچە دابەش دەکرێت، بەڵام دیار نییە لە ساڵی داھاتوودا شێوازی دابەشکردنی مووچە گۆڕانکاری بەسەردا دێت، یان نا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك