كوردى

لە دوو رۆژدا ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دووكان ‌و دەربەندیخان یەک مەتر زیادیكردووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-سلێمانی

بەڕێوەبەرانی هەردوو بەنداوی دووكان ‌و دەربەندیخان رایدەگەیێنن، ئاستی ئاوی بەنداوەكانیان لە ماوەی دوو رۆژدا بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە “بەجۆرێك لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا یەك مەتر ئاستی ئاوەكە بەرز بووەتەوە”.

حەمەتاهیر جەلال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانەی رووی لە هەرێمی كوردستان كردووە، تەنیا لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان یەك مەتر زیادیكردووە، بەنداوەكە نزیكەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ئێستا 2 ملیار ‌و 700ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە.

هەر پەیوەست بە زیادبوونی رێژەی ئاوی بەنداوەكان، رەحمان خانی، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لای ئەوانیش لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا زیاتر لە مەترێك ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەرز بووەتەوە، بەنداوی دەربەندیخان 2ملیار‌ و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ئێستا نزیكەی 1ملیار مەتر سێجا ئاوی تێدایە. بەهۆی ئەو دۆخە تایبەتییەی بەنداوەكە هەیەتی دەتوانین تەنیا 400 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی دیكە عەمبار بكەین.

لە هەرێمی كوردستاندا 17بەنداوی گەورە ‌و بچووك هەن؛ هەریەك لە بەنداوەكانی دووكان ‌و دەربەندیخان بە بەنداوە گەورەكانی هەرێمی كوردستان هەژمار دەكرێن.

بەنداوی دووكان نزیكەی 7 ملیار مەتر سێجا ئاو دەگرێت ‌و بەنداوی دەربەندیخانیش 2 ملیار‌ و 600 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، بەڵام بەهۆی بوومەلەرزەكەی ساڵی رابردوو مەترسی لەسەر بەنداوی دەربەندیخان دروستبووە ‌و ئێستا ئەگەر ئاوی پێویستیش هەبێت ناتوانن بەنداوەكە پڕ بكەن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك