كوردى

بەشێکی دانیشتووانی کفری بەهۆی بێکاری روودەکەنە شارەکان

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – کفری 

کفری، ناوی له‌نێو نه‌خشه‌ی وزه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌، كه‌چی بێکاری دانیشتووانه‌كه‌ی په‌رێشان كردووە. ئه‌وانه‌ی قسه‌یان بۆ رووداو كردووە، تێكڕا كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی؛ حكومه‌ت كفری و دانیشتووانه‌كه‌شی پشتگوێخستووه‌.

بێکاری وای کردووە، بەشێک لە دانیشتووانی کفری روو لە شارەکان بکەن. دانیشتوویەکی کفری دەڵێ: ئەوەی مووچەی نەبێت، ناچارە بەدوای کاردا بگەڕێت، لێرەش کار نییە، بۆیە خەڵک روودەکەنە کەلار یان سلێمانی.

رێكخراوه‌كانی كفری ئاماری ئه‌و ماڵانه‌یان لایه‌ كه‌ كفریان جێهێشتووه و، دەڵێن لەماوەی چوار ساڵی رابردوودا 850 ماڵ ئێرەیان بەرەو شارەکانی دیکە جێهێشتووە. 

قایمقامی كفری دۆسیه‌ی 30 پرۆژه‌ی وه‌ستاوی له‌به‌رده‌سته،‌ ساڵی داهاتوو كار بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان ده‌كات، چونكه‌ له‌وه‌ تێگه‌شتووه؛ بەگەڕخستنەوەی پرۆژەکان‌ كلیلی چاره‌سه‌ری به‌شێك له‌ گرفته‌كانە.

قیر، گۆگرد، نه‌وت، چیمه‌نتۆ، گه‌چ و خه‌ڵوزی به‌ردین له‌نێو خاكی كفریدا هه‌ن. ئه‌گه‌رچی ئامارێكی ورد له‌به‌رده‌ستدا نییە، به‌ڵام شاره‌زایانی بواری جیۆلۆجی ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن: سامانی سرووشتیی كفری به‌شی 50 ساڵی ئایینده‌ ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان بانگهێشتی وه‌به‌رهێنه‌ران دەكات؛ سه‌رمایه‌كانیان له ‌كفری وه‌گەڕبخه‌ن.
 
كفری له‌ 14 گه‌ڕه‌ك پێکدێیت و ژماره‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی 54 هه‌زار كه‌سه‌، دوای كۆیه،‌ كۆنترین قه‌زای باشووری كوردستانه‌، کە له‌ ساڵی 1921ـوه‌ كراوه‌ به‌ قه‌زا و تائێستا 47  قایمقامی هەبووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك