كوردى

شاناز ئیبرایم هەوڵی گەیشتن بە پۆستەکەی مەلا بەختیار دەدات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

جموجۆڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە دەست پێ کردووە

 

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خوشکی هێرۆ ئیبراهیم و یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکییەکانی باڵی دەستڕۆیشتووی نێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە بەهۆی گەڕاندنەوەی بەرهەم ساڵح و پێنەدانی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە هاوسەرەکەی، نیگەران ببوو، ئێستا کار بۆ گەیشتن بە پۆستەکەی مەلا بەختیار دەدات.

 

لە ڕۆژانی سەرەتای ئەم مانگەدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە و سەردانی ئەنجام دا کە زۆرینەیان بۆ ئەو دامەزراو و ئۆرگانانەی یەکێتی بوون کە وابەستەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتین. دواتریش کۆبوونەوەیەک لە نێوان شاناز ئیبراهیم و پاڤڵ تاڵەبانی ئەنجام درا کە بڵاوکردنەوەی هەواڵی کۆبوونەوەکە، زۆرتر لە ڕاگەیاندنی ئاشتبوونەوەی نێوان هەردووکیان دەچوو کە ماوەیەک بوو بەهۆی بەرهەم ساڵحەوە لەیەکتر دوورکەوتبوونەوە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی (باسنیوز) لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستی کەوتووە، شاناز ئیبراهیم چاوی لەوەیە لە ڕێگەی ئەو جموجۆڵ و کۆبوونەوانەوە، هەوڵی مسۆگەرکردنی پۆستی لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی یەکێتی بدات کە ئێستا مەلا بەختیار لەو پۆستەدایە و ئەویش بەهۆی نیگەرانی، لە کارەکانی حزبەکەی دابڕاوە.

 

نیگەرانییەکەی مەلا بەختیار، بە هەمان شێوەی شاناز ئیبراهیم، لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و لەسەر گەڕانەوەی بەرهەم ساڵحە بۆ نێو یەکێتی، چونکە پێشتر مەلا بەختیار یەکێک بوو لە کاندیدانی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك