كوردى

ده‌میرتاش: به‌هۆی كورد بوونمانه‌وه‌ زیندانیكراوین

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-ئه‌دیرنه‌ 

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ دەڵێت، به‌هۆی كوردبوونیانه‌وه‌ جیاكاری ئاشكرایان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و زیندانیکردنیان بەهۆی کورد بوونیانەوەیە. هەروەها دەڵێت، رۆژی 12ـی ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ی تۆمه‌ت خراوه‌ته‌ پاڵم، بۆ ماوەی سێ رۆژ دادگایی ده‌كرێم، بۆیە داوای پشتیوانی و هاوئاهەنگیتان لێدەکەم.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵ و مانگێكه‌ له‌ گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانی پارێزگای ئه‌دیرنه‌ زیندانیکراوە، لەڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كانییه‌وه‌ نامه‌یه‌كی بۆ رۆژنامه‌ی لومۆندی فه‌ره‌نسی ناردووە و تێیدا داوای ئاماده‌بوونیان له‌ دانیشتنی دادگاییكردنی رۆژی 12-12-2018 لێدەکات، ئەوەش بۆ پشتیوانیكردن و هاوئاهه‌نگیكردن بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی بۆ دامەزراوە نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.  

ده‌میرتاش له‌ نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “ئه‌م نامه‌یەتان‌ له‌ نێو ژووری تاكه‌كه‌سی گرتووخانه‌ی سزا قورسه‌كانه‌وه‌ بۆ ده‌نووسم، كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵ زیاتره‌ تێیدا زیندانیكراوم. تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی پێنج هه‌زار ئه‌ندام و كادیری پارته‌كه‌م لەبەر هەمان هۆکار ده‌ستبه‌سه‌ر كراون”. 

دەمیرتاش نووسیویه‌تی: “تاوه‌كو ئێستا 58 سه‌رۆك شاره‌وانی و نۆ په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ له‌ زینداندان. به‌هۆی كوردبوونمان و سیاسه‌تكردنمان و داواكردنمان بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاونیشتمانیانمان كه‌ مافی خۆمانه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ جیاكارییه‌كی روون و ئاشكرا له دژمان ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه‌یان خستووه‌ته‌ نێو زیندانه‌كانه‌وه‌”. 

هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په‌ له‌ نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: “ئه‌مڕۆ داوای پشتیوانی و هاوئاهه‌نگیتان لێ ده‌كه‌م. تكا و هیوا ده‌خوازم له‌ خه‌باتی دیموكراسی و ئازادیدا هاوكارمان بن و له‌و باوه‌ڕه‌شدام تواناكانتان ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ بۆ گه‌یاندنی په‌یام و ده‌نگمان بۆ پێگه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كه‌ پرسه‌كه‌ بۆ ئێمه‌ هێنده‌ی مان و نه‌مان گرنگه‌. بۆیه‌ داواتان لێده‌كه‌م رۆژی 12ـی ئه‌م مانگه‌ له‌سه‌ر یه‌كێك له‌و كه‌یسانه‌ی تۆمه‌ت خراوه‌ته‌ پاڵم، بۆ ماوەی سێ رۆژ دادگایی ده‌كرێم. ئه‌گه‌ر بكرێت، ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ بن، پشتیوانیكردنمان و هاوئاهه‌نگیكردن بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانمان به‌رز ده‌نرخێنم”.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك