كوردى

پێشبڕكێی خێرایی ئه‌سپ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

یانه‌ی ئه‌سپسواریی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له‌ درێژه‌ی چالاكییه‌كانیدا پێشبڕكێی خێرایی ئه‌سپی ئه‌نجامدرا و كۆمه‌ڵێك سوارچاك تێیدا به‌شداربوون.

له‌ تراكه‌كانی یانه‌ی ئه‌سپسواری رۆژی هه‌ینی پێشبڕكێی خێرایی بۆ سێ ئاستی جیاواز به‌ڕێوه‌چوو، له‌ پێشبڕكێی 1200 مه‌تر بۆ ئه‌سپی خۆماڵی، ئه‌سپی سارینا، كه‌ سوارچاكه‌كه‌ی عومه‌ر وه‌حید بوو، پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌سپی نازك پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.

له‌ پێشبڕكێی هه‌زار مه‌تر، بۆ ئه‌سپی عه‌ره‌بی، ئه‌سپی ریم ئه‌لبه‌وادی پله‌ی یه‌كه‌می برده‌وه‌، كه‌ سوارچاكه‌كه‌ی عه‌لی محه‌ممه‌د بوو، هه‌روه‌ها ئه‌سپی زاهیه‌ پله‌ی دووه‌می برده‌وه‌.

دواتر له‌ پێشبڕكێی 1650 مه‌تر بۆ ئه‌سپی هاورده‌، ئه‌سپی سه‌ن سێت پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

له‌ هه‌موو پێشبڕكێیه‌كانیشدا خه‌ڵات به‌سه‌ر پله‌كانی یه‌كه‌م تاوه‌كو سێیه‌م دابه‌شكرا، كه‌ جام و بڕێك پاره‌ بوو.

یانه‌ی ئه‌سپسواریی هه‌ولێر هه‌فتانه‌ پێشبڕكێی جۆراوجۆری ئه‌سپ رێكده‌خات و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌وادارانی ئه‌و یارییانه‌ و ئه‌سپ تێیدا ئاماده‌ده‌بن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك