كوردى

لە ھەولێر چەندین چالاکیی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا تا کۆتایی ھەفتە، زنجیرەیەک چالاکیی ڕۆشنیری و ھونەریی جیاواز لە ھەولێر ئەنجام دەدرێن، لێرەدا ناو و شوێن و کاتی چالاکییەکان دەخەینە ڕوو.

شانۆگەریی (گوێچکەکانم قسە دەکەن) کە لە دەرھێنانی کارۆخ ئیبراھیم حەکیم و لە نواندنی گۆران ساڵح و سێبەر ئیبراھیم حەکیمە، کاتژمێر 6ـی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە  9/12/2018 لە ھۆڵی پێشەوا نمایش دەکرێت.

ھەر لە ڕۆژی یەکشەممەدا، پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ھەولێر بۆ شانۆ بەڕێوە دەچێت، چەندین تیپی شانۆیی لە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و وڵاتە عەرەبییەکان و ئەوروپییەکاندا بەشدارییان تێدا کردووە و چەندین شانۆگەریی نمایش دەکرێت، ئەم فێستیڤاڵە چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ھاوکات ھەر لە ڕۆژی یەکشەممەدا و لە کاتژمێر 6ـی ئێوارەدا، ھەردی سەلامی، گۆرانیبێژی کورد بۆ یەکەمجار لە ھەولێر و لە ھۆڵی مامۆستا سەعد عەبدوڵا، کۆنسێرتێکی جەماوەری ساز دەکات.

ھەر لە ماوەی ئەم ھەفتەیەدا، بڕیارە چەندین پێشانگای وێنەکێشان و کاری دەستی بکرێتەوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك