كوردى

هاتووچۆکردن بە رێگای سماقوڵیدا ئاسایی نەبووەتەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-سلێمانی

بەڕێوەبەری رێگا‌وبانی كۆیە رایگەیاند، هێشتا هاتووچۆی ئۆتۆمبیل بە رێگای سماقوڵیدا ئاسایی نەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی كە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیل دروستكردووە.

كۆسار حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری رێگا‌وبانی كۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی جەلی، هاتووچۆی ئۆتۆمبیل بەرێگای سماقوڵیدا ئاستەنگی بۆ دروستبووە و تاوەکو ئێستاش ئاسایی نەبووەتەوە، هێشتا ئاستی ئاوەكە لەسەر ئەو رێگا لاوەكییەی لەسەر بەنداوەكە دروستكراوە بەرزە، بۆیە رێگاکە بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبیل باش نییە”.

بەڕێوەبەری رێگاوبانی كۆیە داوا لە شۆفێران دەكات تاوەكو ئاستی ئاوەكە كەمدەبێتەوە رێگاكانی دیكە بەكاربهێنن ‌و لە رێگای كۆیە یان هیران ‌و نازەنینەوە هاتووچۆ بکەن.

دوای داخرانی رێگای هەولێر-کەرکووک، رێگای سماقوڵی بووە یەكێك لە رێگا سەرەكییەكانی هاتووچۆی ئۆتۆمبیلی نێوان هەولێر-سلێمانی، ئێستاش کە رێگای هەولێر- کەرکووک کراوەتەوە هێشتا بەشێکی زۆر لە هاونیشتمانیان ئەو رێگایە بەکاردەهێنن، بەڵام دروستكردنی بەنداوێكی بچووك بەناوی بەنداوی جەلی لەسەر رێگاكە وایكردووە لەكاتی دروستبوونی لافا‌و و زۆربوونی ئاودا هاتووچۆی ئۆتۆمبیل بەو رێگایەدا ئاستەنگی بۆ دروست ببێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك