كوردى

شارەوانیی دەربەندیخان: هەنگاوەکانی چاککردنەوەی پردی قەترە دەست پێ دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“بڕی٧٠ میلیۆن بۆ چاککردنەوەی ڕێگاکە تەرخان کراوە”

بەڕێوەبەری شارەوانیی دەربەندیخان ڕای گەیاند گفتوگۆکانمان لەگەڵ شارەوانییەکانی گەرمیان و سلێمانی بۆ چاککردنەوەی ڕێگاکە دەستی پێ کردووە.

 

زمناکۆ ئەنوەر، بەڕێوەبەری شارەوانیی دەربەندیخان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەهۆی ڕووخانی پردی “قەترە” کە هێڵی گواستنەوەی نێوان ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی پێکەوە دەبەستێت، وەستاوە”.

 

بەڕێوەبەری شارەوانیی قەزای دەربەندیخان ئاشکراشی کرد: “لە کاتژمێر ٦ی ئێوارەی دوێنێ هەینی ٧١٢٢٠١٨ لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی گەرمیان و سلێمانی لەسەر هێڵین، بۆ ئەوەی بە زووترین کات ڕێگاکە چاک بکرێتەوە و هاووڵاتییان بتوانن لانیکەم هاتوچۆی بەسەردا بکەن، چونکە ئەو ڕێگایە سەرەڕای هاتوچۆی هاووڵاتییان، هێڵی گواستنەوەی وزەشە”.

 

ئەوەشی خستە ڕوو: “ئێستا ڕێگای بەدیل بۆ هاتوچۆ ڕێگای بناری بەمۆیە و لەوێشەوە بۆ ژاڵەناو و ناو دەربەندیخان، بەڵام ئەو ڕێگایەش کۆمەڵێک کێشەی هونەریی هەیە و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت هاتوچۆی پێدا بکەن”.

 

هەر لەوبارەیەوە ناسیح مەلا حەسەن، قایمقامی قەزای دەربەندیخان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “بەهۆی بارانبارین و ڕووخانی پردەکەوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام ئاگادار کراینەوە کە ژمارەیەک شۆفڵ و گەڵابە ژێر ئاو کەوتوون، ئێمە تیمەکانمان بۆ ئەو شوێنانە دەنێرین”.

 

قایمقامی دەربەندیخان گوتیشی: “پارێزگاری سلێمانی پەیوەندیی پێوە کردووین و وەک سەرەتا بڕی ٧٠ ملیۆن دیناری بۆ چاککردنەوەی ڕێگاکە دابین کردووە، بەڵام ئەو بڕە لەوانەیە بەشی چاککردنەوەی ڕێگاکە نەکات، ئێمەش مەبەستمانە زوو ڕێگاکە چاک بکەینەوە و پەککەوتنی زۆر نەخایەنێت”.

 

ڕۆژی هەینی ٧١١٢٠١٨ پردی قەترە کە دەکەوێتە نێوان سەر جادەی دەربەندیخان و ناحییەی باوەنوور، بەهۆی بارانبارینی زۆر و لافاوەوە ڕووخا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك