كوردى

بە بڕیاری دەستەی دەستپاکی عێراق کارکردن لە 179 پڕۆژەی کەرکووک رادەگیرێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو-کەرکووک

به‌بڕیاری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق له‌ كه‌ركووك كاركردن له‌ 179 پڕۆژه‌ی خزمه‌گوزاری راگیرا. به‌پێی ئه‌و راگه‌یێندراوەی كه‌ ده‌ستەی ده‌ستپاكی بڵاویكردووەته‌وه‌، پڕۆژه‌كان جگه‌ له‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ جێبه‌جێكردنیان ته‌واو نه‌بووه‌، گه‌نده‌ڵی داراییشی تێدایه‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوه. 

ئازاد جه‌باری ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك بە تۆری میدیای رووداوی راگه‌یاند: “ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ بۆ كه‌ركووك دێت نه‌ده‌زانی بڕه‌كه‌ی چه‌نده‌ و نه‌ له‌سه‌ری كۆده‌بینه‌وه‌ و نه‌ ده‌زانین چۆن خه‌رج ده‌كرێ، ئه‌مه‌ ئه‌و كێشانه‌یه‌ كه‌ گه‌یشتوونەته‌ ده‌ستی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركووك، راكان سه‌عید خۆی پڕۆژه‌كان هه‌ڵده‌بژێرێت و خۆشی بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات و جێبه‌جێی ده‌كات، له‌م كارانه‌ش ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی به‌غدا ئاگاداره”.

هێشتا كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كان دیاری نه‌كراوه‌، 86 پڕۆژه‌یان رێژه‌ی كاركردن تێیدا سفرە، پرۆژه‌ وه‌ستێنراوه‌كان له‌ بواری ئاو و ئاوەڕۆ و قوتابخانه‌ و دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ و یاریگای وه‌رزشیه‌، پڕۆژه‌یه‌كی ئاو كه‌ 140 ملیار دیناری بۆ ته‌رخانكراوه‌ 18%ـی جێبه‌جێ كراوه‌، نه‌خۆشخانه‌ی 600 قه‌رەوێڵه‌یی 170 ملیار دیناری بۆ خه‌رجكراوه‌ و چوار ساڵه‌ جێبه‌جێ نه‌كراوه‌. 

شه‌ش پرۆژه‌ له‌و پڕۆژانه‌ی راگیراون، سه‌ر به‌ فه‌رمانگه‌ی شاره‌وانی كه‌ركووكن‌ و ماوه‌ی ساڵێك زیاترە به‌ردی بناغه‌یان دانراوه‌ و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ به‌به‌ڵێنده‌ر دراون و شاره‌وانی كه‌ركووكیش لێی بێ ئاگایه.

سه‌ردار عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی كه‌ركووك ده‌ڵێت: “ئه‌و بودجه‌یەی كه‌ بۆ پارێزگای كه‌ركووك هاتووه‌ كه‌ هێشتا نازانین بودجه‌ی په‌ره‌پێدانه‌ یان بودجه‌ی پترۆدۆلاره،‌ ئه‌وه‌ خۆیان خه‌رجی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شاره‌وانیش ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن، ئێمه‌ هیچ بۆمان نییه‌ ته‌داخوڵ بكه‌ین و بزانین چۆن و به‌ چ شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ ده‌كرێت”. 

راگرتنی ئه‌و‌ 179 پرۆژه‌یه‌ له‌كاتێكدایه‌، مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی كه‌ركووك له‌سه‌ر دیارنه‌مانی 47 ملیار دیناری دیكه‌ دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئیداره‌ی كه‌ركووك كردبووەوە ، كه‌بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ تازه‌ كۆنترۆڵكراوه‌كان به‌ ئیداره‌ی كه‌ركووك درابوو.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك