كوردى

ئەڵمانیا پشتیوانیی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا و جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسیی جیهان کۆ بوونەوە

 

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەدەبڕێت.

 

ئەمڕۆ شەممە 8/12/2018، فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان و نوێنەری یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان لە دەرەوە، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە پەراوێزی کۆنگرەی 31ـەمی پارتی کریستیان دیموکراتی ئەڵمانیا، لەگەڵ ئۆرسۆلا ڤان دێر لاین، وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا کۆ بووەتەوە.

 

لە کۆبوونەوەکەدا، ئۆرسۆلا ڤان دێر لاین پشتیوانیی حکوومەتی وڵاتەکەی بۆ گەل و حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە و رایگەیاندووە، ”بەردەوام دەبین لەپشتگیریی گەلی کوردستان و ھەروەھا پاڵپشتیش لە کابینە نوێی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەین“.

 

ئەڵمانیا لە سەرەتای هێرش و داگیرکاریی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان، بە ناردنی چەک، مەشقکردن بە پێشمەرگە، چارەسەرکردنی پێشمەرگە بریندارەکان و بەشداربوون لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

رۆژی دووشەممە 3/12/2018، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی حزبەکەی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیاری کرد.

 

رۆژی 30ـی ئەیلوولی 2018، هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام درا و رۆژی سێشەممە 30/10/2018، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی پەسەند کرد.

 

ژمارەی کورسیی لایەنەکان لە کۆی 100 کورسیی پەرلەمان لە خولی پێنجەم:

 

– پارتی دیموکراتی کوردستان، 45 کورسی.

– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، 21 کورسی.

– بزووتنەوەی گۆڕان، 12 کورسی.

– نەوەی نوێ، 8 کورسی.

– کۆمەڵی ئیسلامی، 7 کورسی.

– بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی)، 5 کورسی.

– ئازادی، 1 کورسی.

– سەردەم، 1 کورسی.

 

پێکهاتەکان (ژمارەی کورسییەکانیان جێگیرە):

 

– تورکمان، 5 کورسی.

– مەسیحی و کلدان ئاشووری، 5 کورسی.

– ئەرمەن، 1 کورسی.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك