كوردى

پرۆفیسۆر جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز، نووسەر و بیرمەندی ناسراوی کورد، دوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشییەکەی، ئەمڕۆ شەممە ٨ی ١٢ی ٢٠١٨ لە ئەڵمانیا و لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

 

– پرۆفیسۆر جەمال نەبەز لە ساڵی 1933 لە شاری سلێمانی لەدایک بووە. لە سەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەروونزانی و فیزیا و ماتماتکی خوێندووە.

 

– لە نیوەی یەکەمی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا لە زانکۆی بەغدا، فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە. پاشان لە شارەکانی کەرکووک، هەولێر، بەغدا و بەسرە وانەی گوتووەتەوە.

 

– دوای 28 ساڵ ژیان چووەتە ئەورووپا بۆ تەواوکردنی خوێندن و پاشان لە زانکۆکانی مینوخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە.

 

– لە ساڵی 1967-1970 لە زانکۆی هامبۆرگ خوێندوویەتی و هەر لەو ساڵانەدا لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی، یەکێتیی نەتەوەیی خوێندکارانی کوردیان دامەزراندووە.

 

– لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووە. هەروەها یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.

 

– خاوەنی چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێرانە و لە بواری زمانی کوردیدا خزمەتێکی زۆری کردووە و لەم بوارەدا خاوەن ڕوانگە و بۆچوونی تایبەت بە خۆی بووە.

 

– یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کاژیک.

 

– لە ساڵی 1962 کە کوردستانی جێ هێشتووە بە هیچ جۆرێک نەگەڕاوەتەوە.

 

هەندێ لە بەرهەمەکانی بریتین لە:

 

– چیرۆکی گەرداوەکە (بە ئینگلیزی: “The Tempest”) هی نووسەری ئینگلیز ویلیام  شێکسپیر، وەرگێڕدراوی جەمال نەبەز ساڵی ١٩٥٥

– لالۆ کەریم؛ ڕۆمانێکی کوردییە لەساڵی ١٩٨٦ لە هەولێر

– خوێندەواری بە زمانی کوردی لەساڵی ١٩٨٧

– نووسینی کوردی بە لاتینی

– وەرگێران ھونەرە، چاپخانەی ژین

– پالتۆ (بە ئینگلیزی: “The Coat”) لەساڵی ١٩٥٨ هی نووسەری بەناوبانگ نیکۆڵای گۆگۆل

– سەرەتای میکانیک و خۆمالەکانی ماددە

– زمانی یەکگرتووی کوردی، ساڵی ١٩٧٩

– ھەندێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی قوتابخانەی کوردی سۆسیالزم لەساڵی ٢٠٠١

– ڕۆژانی ئاوارەییم، لە سویسرا

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك