كوردى

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان: ئاوی بەنداوەکە زیادی كردووه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

“هیچ زیانێک بە بەندراوی دەربەندیخان نەگەیشتووە”

به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان ڕای گەیاند به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌ زۆره‌ی، كه‌ ڕووی له‌ هه‌رێمی كوردستان كردووه‌، ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان زیادی كردووه‌.

 

ڕه‌حمان خانی، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: “له ‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، مه‌ترێك ئاستی ئاو له‌ به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وام دوو وه‌حده‌ كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هنێرێت”.

 

به‌رێوه‌به‌ری به‌نداوای ده‌ربه‌ندیخان گوتیشی: “به‌هۆی ئه‌و بارانبارینه‌وه‌ی ڕووی له‌ ناوچه‌كانی كوردستان كردووه‌، هیچ زه‌رەر و زیانێك به‌ر به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان نه‌كه‌وتووه‌، ته‌نیا یه‌ك به‌رد له‌ شاخه‌كان كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه”.‌

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك