كوردى

یەکێتی داواکەی پارتی لەبارەی نەگەڕانەوە بۆ فیفتی بە فیفتی قەبوڵ دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

سەعدی پیرە: لەگەڵ پارتی هاوپەیمانێتی دەکەین

 

گوتەبێژی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەگەر هەیە بۆ شێوازی فیفتی بە فیفتییەکەی جاران لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان نەگەڕێنەوە هەروەک پێشتر پارتی ڕای گەیاندبوو.

 

کەمێک لەمەوبەر لە پرێس کۆنفرانسێکدا کە دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەی ئەنجامی دا، سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، لە سەرەتای دامەزراندنی حکوومەتی فیدرالەوە هەندێک گرژی هەبووە، یەکێتی هەوڵدەدات ئەو گرژییە نەمێنێت و یەکێتی و لایەنەکانیش بە مافیان بگەن. هەروەها ”لە کابینەی دکتۆر عادل عەبدولمەهدی لە بەغدا هەندێک کێشە هەیە و ئێمەش لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا نەمانتوانی لەگەڵ پارتی لەسەر یەک کاندید ڕێکبکەوین، ئێمە و پارتی کێشەمان لەسەر ئەوە هەیە و لەگەڵ برادەرانی عێراقیش هەندێک کێشە هەیە“.

 

لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەیدا پیرە ئاشکرای کرد، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا وەفدی پارتی دەچێتە سلێمانی و لەگەڵ یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ پێکهێنانی حکوومەت. گوتیشی: ”پێویست بە ڕێککەوتننامەیەکی سیاسیش دەکات لەبارەی کێشەکان، ئەوەش ماوەیەکی دەوێت، بەڵام ئەکید دامەزراندنی حکوومەت لەسەر ئەو گفتوگۆیە دەکرێت“. جەختیشی کردەوە کە حزبەکەی دەیەوێ لە حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستاندا شەریک بێت، بەڵام دانی بە داوایەکی پارتیدا نا کە خۆی لە نەگەڕانەوە بۆ سیستەمی پەنجا بە پەنجا دەبینێتەوە و ڕای گەیاند: ”رەنگە بۆ فیفتی بە فیفتییەکەی جاران نەگەڕێینەوە، بەڵام دەبێ لە بواری ئەمنی و سیاسی و ئیداری سیمای شەراکەت هەبێت“.

 

گوتەبێژی یەکێتی ڕوونی کردەوە کە ئەوان وەکوو یەکێتی هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی دەکەن و ڕێز لەو بڕیارانە دەگرن کە پارتی دەیدات، چونکە ”بەپێی ئیستحقاقی ئینتیخابی، پارتی گەورەترین فراکسیۆنن و کاندیدی ئەوان بۆ دامەزراندنی حکوومەت ڕادەسپێردرێت“.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك